حەشدی شەعبی: حەیدەر عەبادی سەرۆکی دەستەکەمان نیە بۆی نیە بەناوی حەشد قسە بکات
دوای ئەوەی حەیدەر عەبادی سەرۆکی ماوەبەسەرچووی عێراق بڕیاری دورخستنەوەی فالح فەیاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی دەرکرد، خۆشی وەک سەرۆکی دەستەی حەشدی ناوبرد، ئەمڕۆ سەركردەیەكی میلیشیاكانی حەشدی شەعبی بەتوندی هێرشی كردە سەر حەیدەر عەبادی ڕایگەیاند سەرۆک نسەو بۆی نیە بەناوی حەشدی شەعبی قسەبکات.
عەلی حسەینی سەركردە لە حەشدی شەعبی ناڕەزایی بەرانبەر خۆدامەزراندنی عەبادی بەسەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی دەربڕی و رایگەیاند عەبادی بڕیارێكی بەپەلەی داوە خۆی لە شوێنی فالح فەیاز وەك سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی دامەزراندووە، چونكە ئەبو مەهدی موهەندیس جێگری فەیاز زیاتر شایەنی ئەو پۆستەیە.
هەروەها دووپاتی كردەوە بڕیارەكانی ئەم دواییەی عەبادی، لەنێویشیاندا لادانی فالح فەیاز فەرماندەی یەكەمی حەشدی شەعبی و دامەزراندنی خۆی لە شوێنی ئەو، پەیوەندییان بەدۆخی ئێستا و كێشەكانی پێكهێنانی كوتلە گەورەكەی پەرلەمانەوە هەیە، بۆیە بۆی نییە بەناوی حەشدی شەعبی قسە بکات.
جێی باسە دوێنێ دووشەممە نووسینگەی عەبادی لە بەیاننامەیەكدا بەفەرمی حەیدەر عەبادی وەك سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی ناساندبوو.