كه‌مال ره‌ئوف: پێشمەرگە هێزێكی لاواز و توانای بەرگری نیە

خواكوڕك
لەدیمانەیەكی دا لەگەڵ كەناڵی ئێن ئارتی، كەماڵ رەئوف خاوەن گۆڤار و مالپەری شارپرێس هێرشی تووند دەكاتە سەر پێشمەرگە كوردستان و دەلێت پێشمەرگە توانای شەڕی داعشی نیە، ناتوانێت خۆی لەبەرامبەر داعش بگرێت ئەگەر فرۆكەی هاوپەیمانان نەبێت.
 
كەماڵ رەئوف هەر لەم دیمانەیەدا گوتی پێشمەرگە بۆ ئامانجی پارتی بەكوشت دەدرێت هیچ دەسكەوتێك لەو شەڕە بۆ پێشمەرگە نیە و شەڕەكەشی بەشەری حزبی ناو بردوو گوتی بەهیچ شێوەیەك ئەو شەڕە لەبەرامبەر داعش شەڕی نەتەوەی كورد نیە، ناكرێت بەناوی نەتەوەی كورد ببردرێت.
 
كەماڵ رەئوف زیاتر دەلێت پێشمەرگە ئەو هێزە نیە بتوانێت لەبەرامبەر داعش خۆی بگرێت هێزێكی لاوازە، بەڵام هۆكاری پێشرەویەكانی پێشمەرگە بۆ ئەوە دەگەرێتەوە، كە فرۆكەكانی هاوپەیمانی یارمەتی دەدات و دەلێت ئەو یارمەتی دانەش هیچ پەیوەندی بەكوردەوە نیە.
Back to top button