لە ئەنجامی پێکدادانی خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنیەکان، فەزماندەیەکی باڵا لە بەسرا بریندارە
لەدرێژەی ئەو زنجیرە خۆپیشاندانانەی لە پارێزگا کانی باشور‌و ناوەڕستی عێراق بەڕێوەدەچێت، ئەمڕۆ جارێکی دیکە لە بەسرا گرژی کەوتە نێوان پۆلیس و خۆپیشاندەران، برینداربوونى ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر و ژماره‌یه‌ك له چه‌كداره‌كانى هێزه ئه‌منییه‌كانى لێکەوتەوە، ئێشتا دۆخى ئه‌منى پارێزگاكه به‌ته‌واوه‌تى شڵه‌ژاوه و مه‌ترسى گه‌وره‌ى له‌سه‌ر هه‌یه.
سه‌رچاوه‌یەکی ئەمنی پارێزگا کە ڕایگەیاند ، كه خۆپیشانده‌رانى به‌سڕه له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كاندا پێكئاڵان و به‌و هۆیه‌شه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر له هه‌ردوولا برینداربوون: “له‌نێویشایندا فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى سوات هه‌یه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه خۆپیشاندانی به‌سڕه ئاڵۆزتر بووه‌ته‌وه، به‌تایبه‌ت دواى كوژرانى خۆپیشانده‌رێك له‌سه‌ر ده‌ستى هێزه ئه‌منییه‌كان، گوتیشی: “له‌كاتى مه‌راسیمی به‌ڕێكردنى ته‌رمى كوژراوه‌كه، هێزه ئه‌منییه‌كان له‌به‌رده‌م بیناى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا و بینای پارێزگا، بهغازى فرمێسك ڕێژ و گولـله، ڕووبه‌ڕوویان بوونه‌وه”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه له‌وكاته‌دا ئاگر له‌ناو بیناى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا كه‌وته‌وه، گوتیشی: “مه‌ترسى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى عه‌شیره‌ته‌كان و هێزه ئه‌منییه‌كانیش هه‌یه”