لە خۆپیشاندانی بەسرا بەسەدان بریندار هەن، قەدەخەی هاتووچۆ ڕاگەیێنرا
دوای ئەوەی بەهۆی خۆپیشاندانەوە گرژی کەوتە نێوان پۆلیس و خۆپیشاندەران، کە بە سەدان کەس لەهەردوو بریندار بوون، پێش كەمێك قەدەخەكردنی هاتوچۆ لەلایەن فەرماندەیی پرۆسە سەربازییەكان لە پارێزگای بەسرا راگەیەندرا، ئەمەش دوای ئاڵۆزبوونی دۆخی ئەمنیی شارەكە بەهۆی بەردەوامبوونی خۆپێشاندانەكان و كوژران و برینداربوونی ژمارەیەك خۆپێشاندەر لە خۆپێشاندانەكانی ئەمڕۆی بەسرا.
هەروەها كەمێك پێش راگەیاندنی قەدەخەكردنی هاتوچۆ، كوژرانى دوو خۆپێشاندهر لهسهر دهستى هێزه ئهمنییهكان ڕاگهیاندرا، خۆپێشاندهرانیش چوونه نێو بیناى پارێزگای بەسرا و دەستیان بەسەردا گرت.
تا ئێستە نەخۆشخانەی سەدر لە پارێزگای بەسرا بەبەردەوامی پێشوازی لە برینداری نوێ دەكات لە ڕیزەكانی خۆپێشاندەران كە لەلایەن هێزە ئەمنیەكانی حكوومەتەوە پەلامار دراون