یەکێتی سکاڵا لەسەر کەی ئێن ئێن تۆمار دەکات، چونکە گوتویەتی یەکێتی لە ۱۲ـ ئایار تەزویری ئەنجامداوە

دوای ئەوەی تەلەفزیۆنی کەی ئێن ئێن ڕاپۆرتێکی لەسەر جێگری سکرتێری یەکێتی کرد، کە گوایە تەشهیری بەیەکتێی کردووەو گووتویەتی تەزویری لە هەلبژاردنی ۱۲ ئایار ئەنجامداوە،بۆیە کۆسرەت ڕەسوڵ سکاڵای یاسایی لەسەر کەناڵی کەی ئێن ئێن  تۆمارکرد، ئەمڕۆ دادگا کەناڵەکەی ئاگادار کردۆتەوە بۆ ئامادەبوون لەبەرەدەم دادگا.

ئاكۆ حه‌مه‌ كه‌ريم، به‌ڕێوبه‌رى كه‌ى ئێن ئێن، له‌ ژێر ناونيشانى “تا خاوەن ماڵ دزی گرت، دز خاوەن ماڵی گرت” نووسيويه‌تى: “لەکاتێکدا، چاوەڕێ ئەوەمان ئەکرد پەیوەندی یەکێتی و گۆڕان ئاسایی بێتەوە و تۆمەتبارانی هێرشکردنە سەر گردەکە و مەکۆی سەرەکی گۆڕان دادگای بکرێن و بەسزا بگەیه‌ندرێن، كه‌چى ئەمڕۆ لەلایەن دادگای سلێمانیەوە ئاگادار كراینەوە، کە یەكێتی بەناوی کوسرەت رەسوڵ عه‌لی جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی سكاڵاى لەسەر بەندە، بەڕێوەبەری گشتی كەی ئێن ئێن و بەڕێوەبەری رێگە پێدراوی كۆمپانیای وشە تۆمار كردووه‌ و پێویستە رۆژى 2ى ئۆكتۆبه‌رى 2018، لەبەردەم دادگا ئامادە بین”.

هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: “سکاڵاکەی یەکێتی لەسەر ئەوەیە گوایە كەی ئێن ئێن لە شەوی 12ی ئایار تەشهیری بەیەکێتی کردووە و وتويه‌تی یەکێتی تەزویری ئەنجامداوە و دەستکاری دەنگەکانی کردووە”.

سكاڵاكه‌ى يه‌كێتى له‌ كاتێكدايه‌ له‌ چه‌ند رۆژى رابردوودا هه‌ريه‌ك له‌ بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و يه‌كێتى سه‌ره‌تايه‌كى نوێيان له‌ په‌يوه‌ندييه‌كانيان ده‌ستپێكرد و رێككه‌وتن له‌سه‌ر كۆتايهێنان به‌و گرژيانه‌ى له‌ دواى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراقه‌وه‌ له‌ نێوانيان درووست بووبوو.

گۆڕان دواى راگه‌ياندنى ئه‌نجامى به‌رايى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌، رايگه‌ياند، جه‌عفه‌ر مسته‌فا فه‌رمانده‌ى پێشمه‌رگه‌ له‌ يه‌كێتى هه‌ڵيكوتاوه‌ته‌ سه‌ر گردى زه‌رگه‌ته‌ و مه‌كۆى سه‌ره‌كى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و ته‌قه‌ى له‌ وێنه‌ و گڵگۆى نه‌وشيروان مسته‌فا، رێكخه‌رى كۆچكردووى بزووتنه‌وه‌كه‌ كردووه‌.

دواى ئه‌و رووداوه‌، گۆڕان سه‌رجه‌م په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ يه‌كێتى هه‌ڵپه‌سارد و ئاماده‌ نه‌بوو پێشوازى له‌ شانده‌كانى يه‌كێتى بكات، تا ئه‌و كاته‌ى به‌ بۆنه‌ى جه‌ژنى قوربانه‌وه‌، يه‌كێتى داواى گه‌ردن ئازادى له‌ گۆڕان كرد و شاندێكى يه‌كێتى به‌ سه‌رۆكايه‌تى قادر حه‌مه‌جان عه‌زيز و ئه‌ندامێتى بافڵ تاڵه‌بانى كوڕى جه‌لال تاڵه‌بانى سكرتێرى كۆچكردووى يه‌كێتى و ژماره‌يه‌ك له‌ ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى سه‌ردانى گڵكۆى نه‌وشيروان مسته‌فايان كرد و له‌گه‌ڵ رێكخه‌ر و هه‌ڵسوڕاوانى گۆڕان كۆبوونه‌وه‌.

Back to top button