ترامپ، کارەساتێک بەڕێوەیە بەهەزاران کەس گیان لەدەستدەدەن

 

دوای ئەوەی ڕژێمی سوریا ڕایگەیاند گرووپە چەکدارەکان لە ئیدلیب دەردەکەن، هێڕش دەکەنە سەر شارەکە، دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا جەختدەكاتەوە، كە پێویستە رژێمی بەشار ئەسەد لە سوریا “بێ بیركردنەوە” هێرش نەكاتەسەر ئیدلب.
ترامپ لە رێگەی تویتێكەوە روونكردنەوەی سەبارەت بە دۆخی سوریا داوە و نوسیویەتی “پێویستە بەشار ئەسەد سەرۆكی سوریا، بێ بیركردنەوە هێرش نەكاتەسەر ئیدلب، روسەكان و ئێرانییەكانیش لە رێگەی بەشداریكردن لە تراژیدیایەكی گریمانەكراوی لەوجۆرە، هەڵەیەكی گەورەی مرۆیی ئەنجامدەدەن. رەنگە سەدان هەزار مرۆڤ گیان لەدەستبدەن. بۆیە رێگەمەدەن شتێكی وا روبدات”.
لە سوریا دوایین قەڵای هێزەكانی ئۆپۆزسیۆن كە ئیدلبە، چوار ملیۆن هاووڵاتی مەدەنی تێدا دەژی و نیگەرانن لە هێرشی رژێمی سوریا و پشتیوانانی بۆسەر شارەكەیان، هەر پێكدادانێكیش لە ئیدلب كە خاوەنی پێگەیەكی ستراتیژییە، رەنگە ببێتەهۆی دەستپێكردنی شەپۆلێكی بەرفراوانی كۆچ بەرەو توركیا و ئەوروپا

Back to top button