بەڤیدیۆ: پێشمەرگە ڕێگەی نەدا هادی عامری کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ئەنجامبدات
دوای ئەوەی هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح دەی ویست لەنێو پەرلەمان لەبارەی پێکهێنانی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی لێدوان بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن، پێشمەرگەکانی پاسەوانی پەرلەمان نەیانهێشت کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی لە نێو پەرلەمان ئەنجامبدات.
لەو بارەیەوە ئەشواق جاف پەرلەمانتاری خولی پێشوی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە، بەدەر لە شوێنی کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی کە لەنێو بینای پەرلەمان دیاری کراوە، کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی لە شوێنەکانی دیکەی پەرلەمان قەدەخەیە، بۆیە پێشمەرگە ڕێگری لە کۆنگرەکە گرتووە.
شایەنی باسە هادی عامری لەیەکەم کۆبونەوەی پەرلەما ڕایگەیاند کاری سەرۆکی تەمەن نیە، گەورەترین هاوپەیمانی یەکلا بکاتەوە.