خۆپیشاندەران بەرپرسی عەمەلیاتی بەسڕایان کوشت

دوای ئەوەی بەهۆی خۆپیشاندان لەبەسڕا ژمارەیەک هاوڵاتی کوژران و بریندار بوون، کەمێک بەر لە ئێستا، بەرپرسی عەمەلیاتی بەسڕا کوژرا.

میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە کەمێک لەمەو بەر  جمیل شەمەری بەرپرسی عملیاتی بەسرا بە دەستی هۆزەکانی شارەکە لە تۆڵەی کوژرانی هاووڵاتیانی هۆزەکەیان کوژرا.

شایەنی باسکردنە بەهۆی خراپی خزمەتگوزاریەکان زیاد لە مانگێکە لە شاری بەسراو پارزگاکانی دیکەی خوارو ناوەڕاستی عێراق خۆپیشاندان بەڕێوەدەچێت.

Back to top button