ڤیدیۆ:پێشمەرگە 9 گوندی كۆنترۆڵكردوو هەلیكۆپتەری ئەپاچی بەكار هات

خواكوڕك
پێشڕەوییەکانی پێشمەرگە بەردەوامە و دوای کۆنترۆڵکردنەوەی گوندی خەراپەدەلیل و مەزارگەی ئیمام رەزا، پێشمەرگە توانی گوندەکانی تیسخەراپی گەورە و پیرحەلانیش کۆنترۆڵبکاتەوە و ئاڵای کوردستانیان تێدا هەڵبدات.

هەر بەگوێرەی زانیاریەكان، داعش لە پاشەکشەدایە و پێشڕەوی هێزەکانی پێشمەرگەش بەردەوامە، تاوەكو ئێستا لەو میحوەرە پێشمەرگە توانیویەتی 5 کیلۆمەتر پێشڕەوی بکات.

بەگوێرەی زانیاریەكانی كەناڵی رووداو داعش زیانی هەیە، بەڵام بەهۆی بەردەوامی شەڕ تاوەكو ئێستا زیانەکانیان نەزانراوە، کوژراو و برینداری زۆریان هەیە و چەک و تەقەمەنیان بەجێهێشتووە. فڕۆکە جەنگییەکانیش چەند جارێک گوندی تیسخەراپ-یان بۆردوومان کرد، کە داعش لەو گوندە بەرگریی دەکرد، لە بەرەبەیانیش ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو هەوڵی ئەوەی دا خۆی بگەیێنێتە هێزەکانی پێشمەرگە، بەڵام لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانەوە تەقێندرایەوە.

هەر بەگوێرەی زانیاریەكان هه‌لیكۆپته‌ره‌ جه‌نگییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، له‌ جۆری ئه‌پاچی، له‌ چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، له‌ ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ، پاڵپشتی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌كات و مۆڵگه‌كانی داعش ده‌كاته‌ ئامانج.

له‌ چواره‌مین رۆژی ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌، ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، نزیكه‌ی 9 گوندی له‌ رۆژهه‌ڵات و باشووری رۆژهه‌ڵاتی پارێزگاكه‌ كۆنتڕۆڵ كرده‌وه‌.

Back to top button