وه‌زاره‌تی دارایی: ئه‌مڕۆ مووچه‌ دابه‌شده‌كرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابوری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی 2018 دەكات و مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە وەك یەكەم وەزارەت دابەش دەكرێت.”

به‌پێی زانیارییه‌كان له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراو له‌ نێو وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌، ئەمڕۆ دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت و مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و یەكەكانی 70 و 80ی ھێزی پێشمەرگە دابەش دەكرێت”.

سەبارەت بە دابەشكردنی مووچەی وەزارەت و دەستەكانی دیكە سەرچاوەكە ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه‌.” كه‌ تائێستا دیارنییە سبەی پێنجشەممە مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەكرێت یان ھەفتەی داھاتوو، بەڵام وەك مانگەكانی دیكە دابەشكردنی مووچەی ھەموو وەزارەت و دەستەكان بەردەوام دەبێت”.

Back to top button