پارتی: سورین له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن.

ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی پارتی باس له‌ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ 30ی9 ده‌كات و رایده‌گه‌ێنێت.” ئێمه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنین و ئاماده‌نین غه‌در له‌ خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ین.”

له‌و باره‌وه‌، (عه‌لی حوسێن) ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و بەرپرسی پەیوەندییە نیشتمانییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان، رایگه‌یاندوه‌.” كه‌ كاتی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ناگۆڕێت، به‌ڵكو ته‌نیا واده‌ی بانگه‌شه‌ له‌پێناو كردنه‌وه‌ی ده‌رگای گفتوگۆ له‌نێوان لایه‌نه‌كان بۆ هه‌فته‌یه‌ك دواخراوه‌.”

ئه‌ندامه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی پارتی ئه‌وه‌شی دووپاتكرده‌وه‌.” ته‌نیا حكومه‌ت بڕیار له‌سه‌ر ئه‌نجامدان یان دواخستنی هه‌ڵبژاردن ده‌دات.

ئه‌وه‌ی شیاوی باسه‌ (عه‌لى حوسێن) دواى ئه‌وه‌ دێن، كه‌ بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌ راشكاوى داواى دواخستنى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستانى كرد كه‌ ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ حزبه‌كانی تر هه‌موویان له‌گه‌ڵ دواخستنی هه‌ڵبژاردنن و له‌ ده‌نگی میلله‌ت ده‌ترسن.”

Back to top button