نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبووه‌وه‌.

نرخی نەوت جارێكی تر لەبازاڕەكانی جوڵەی كردو بەرز بوویەوە، ئەوەش بەهۆی دابەزینی خستنە بازاڕی نەوت.

ململانێكانی نێوان ئێران و خۆرئاوا بەتایبەتی ئەمریكا بەردەوامە، ئەوەش دەبێتە مایەی وەستانی هەناردەی نەوتی ئێران بەشێوەیەكی بەرز، كە كاریگەری دروست دەكات لەسەر نرخی نەوت.

بەپێی زانیارییەكان، لەگەڵ ئەوەی ڕێكخراوی ئۆپێك هەناردەی نەوتی خۆی بۆ ئەمریكا بەرز كردۆتەوە، بەڵام ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە (78.01) دۆلارو نرخی بەرمیلێك نەوتی خاویش بە (70.10) دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

Back to top button