چه‌ند رێگایه‌كی ئاسان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشی له‌شت بیانزانه‌.

چەند ڕێگەیەك هەیە كە ڕەنگە زۆرینەمان ئەنجامماندابێت، بەڵام بەشێوەیەكی هەڵەبووە، بۆیە دەبێت بزانین ئەو ڕێگەیان چین كە كێشمان زیاد دەكات.”

رێگاكان بریتین له‌:-

1. ژەمەكان فەرامۆش مەكە :  نەخواردنی ژەمە خۆراكەكان پێوەرێكی زانستی نییە بۆ خۆ لاوازكردنەوە، چونكە بەپێی ئەنجامی لێكۆڵینەوەیەك دەركەوتووە كە كەمخواردن كاریگەری لەسەر ئاستی شەكرە لەناو خوێندا هەیە، لەهەندێك كاتدا ژەمە خواردنی نێوان ژەمە سەرەكییەكان سوودی بۆ جەستەی مرۆڤ هەیە.

2. دەروونی خۆت ئەشكەنجەو ئازار مەدە : زیادبوونی كێش دۆخێكی ئاساییە مرۆڤ پێیدا تێپەڕدەبێت، ڕێگەكانی خۆ لاوازكردنەوەش هەیە، بۆیە پەنامەبە بەر ئەشكەنجەو ئازاری دەروونی خۆت، چونكە ئەو ڕێگەیان نابنە هۆی لاواز بوونەوە، ئەمە جگە لەوەی دەبێتە مایەی دوودڵی و دڵە ڕاوكێ‌.

3. جلی تەسك لەبەر مەكە : بۆ خۆ لاوازكردنەوە دەبێت ماوەیەك چاوەڕوان بكەی، نابێت پەنا بۆ جلی تەسك ببەی، بەڵكو ئەو جۆرە جلانە لەبەربكە كە شێوەیەكی سروشتی هەیە، چونكە ئەو بابەتە پەیوەندی بەخۆراكەوە هەیە، نەوەك بەجل و بەرگ.

4. زۆر بایەخ بە كێشت مەدە : باشترین ڕێگە بۆ خۆلاوازكردنەوە بریتییە لەبەردەوام بوون و خۆڕاگرییە لەسەر سیستەمی خۆراك و وەرزشكردن و چەندێتی خەوو زوو تووڕەنەبوون، نابێت هیچ كەسێك لەبەرنامەی وابێت هەفتانە نیو یان یەك كیلۆ لەكێشت كەمبكەیتەوە، چونكە لەوە زیاتر لەگەڵ سروشتی جەستە ناگونجێت، رەنگە زۆرجار ئەو ڕێگەیانەی ئێمە دەیانگرینە بەر بۆ خۆلاوازكردنەوە كاریگەری بەسەر لایەنی هۆڕمۆنی و ئاوی ناو جەستەو لایەنی ترەوە هەبێت، بۆیە هەوڵبدە لەهەفتەیەكدا ڕۆژێكی بەیانیان خۆت بكێشە.

5. زیادەیی لەوەرزش مەكە : بەردەوامی لەوەرزش كردن زۆر پێویستە بۆ خۆلاواز كردنەوە، بەڵام زۆر وەرزشكردن دەبێتە مایەی زۆر زیان بۆ جەستە، بەتایبەتی بۆ مەسەلەی زۆر خۆری و دواتریش قەڵەوبوون.

6. وەرزشكردن پشت گوێ‌ مەخە : بەرز بوونەوەی كێشی جەستە، دەبێتە مایەی بەرزبوونەوەی ماسولكەكان، هەندێك خانمان پێیان وایە بەرزكردنەوەی قورسایی بەهێزیان دەكات، بەڵام ئەوە بەو شێوەیە نییە، چونكە ماسولكە بەهێزەكان بەشی ماسولكە لاوازەكانیش دەكەن.

7. زۆر بە ووردی بەدوای سیستەمی خۆراكدا مەڕۆ : بەووردی چاودێری كردنی سیستەمی خۆراكی مانای ئەوە نییە بتوانیت كێشت بێنیتە خوارەوە، چونكە وازهێنان لەهەندێك جۆر خواردن و جۆری خواردنەكە كاریگەری هەیە لەسەر لاواز بوونەوە.

8. خۆت برسی مەكە : زۆر ئاگاداری ئەوەیە خۆت برسی نەكەی، چونكە ڕەنگە لەهەلێكدا زۆر بخۆی و قەرەبۆی برسێتیەكەت بكەیتەوە، بۆیە ئاماژەكانی برسیەتی لەیاد مەكەو هەردەم بەدەمیەوەبە، بەڵام بەشێوەیەكی لەسەرخۆو بەرنامەداڕێژراو، چونكە دواجار ئەوە جەستەی خۆتە.

9. ئەو خواردنانە مەخۆ، كە قەدەغەكراون : بیر لەو جۆرە خواردنانە مەكەرەوە، كە قەدەغەكراوە، یان بەدیوێكی تر نرخەكانیان زۆر بەرزە، چونكە ئەوە گرنگە بۆ كەسێك بتوانێت رۆشنبیری تەندروستی و جۆری خواردنەكەی هەبێت كە پێویستی رۆژانەیەتی.

10. بڕوات بەبەرنامەكەت هەبێت بۆ خۆ لاوازكردنەوەت : رەنگە بەرنامەكەت بۆ خۆ لاوازكردنەوەت كاتێكی زۆر بوێت، بەڵام زۆر گرنگە بەردەوام بێت، بەڵام نەگاتە ئەندازەی كاریگەربوون بەسەر تەندروستی و جەستەت.

Back to top button