رۆژانه‌ ئه‌م خواردنانه‌ بخۆن دوورده‌بن له‌م نه‌خۆشیه‌ مه‌ترسیدارانه‌.

رۆژانه‌ گه‌ر هه‌ڵبدریت له‌م جۆره‌ خواردنانه‌ بخۆیت باشترین سود به‌ له‌ش و ته‌ندروستیت ده‌گه‌ێنیت و له‌ زۆر نه‌خۆشی دوورده‌بیت.”

خواردنه‌كان بریتین له‌:-

1. خواردنی میوەو سەوزە زۆر گرنگە، چونكە زۆربەی ڤیتامینەكانی تایبەت بە پێست و كانزاكانیان لەخۆگرتووە، بەتایبەت هەوڵبدەن گێزەر بخۆن، چونكە ڤیتامین ئەی تێدایە.

2. خواردنەوە گازدارەكان و كافێین دەبنە هۆی وشكبوونەوەی لەش و ئەمەش وات لێدەكات چاڵاكی لەدەست بدەیت بۆیە هەوڵ بدەن خۆتان بەدووربگرن لە خواردنەوە گازدارەكان.

3. هەوڵ بدەن مۆز بخۆن، چونكە وزەیەكی زۆر دەبەخشێت بە لەش و بەڕۆژ بەرگرییەكی باشتان پێدەبەخشێت.

4. هەموو جۆرەكانی ڤیتامین بەسوودن بۆ جەستە، لەم وەرزە گەرمە هەوڵ بدەن ڕۆژانە سوود لە ڤیتامینەكان وەربگرن لەوانەش ڤیتامین ئەی كە یەكێكە لە گرنگترینی ئەو ڤیتامینانەی كە بۆ تەندروستی پێست پێویستە ناهێڵێت پێست وشكبێت لە گێزەر، قەیسی، سپێناخ، كاهو دەستان دەكەوێت كە لەم وەرزە هەن، هەروەها ڤیتامین ئی دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی وشكی پێست و خانە مردووەكان لادەبات و خانەی نوێ دروست دەكات كە لە سەوزەو، بادەم و گوێز دەستان دەكەوێت هاوكات ڤیتامین سی كە بەپرسیارە لە پاراستنی پێست و بەزۆری لەم خۆراكانەدا هەیە پرتەقاڵ، شلیك و شووتی دەستان دەكەوێت.

5. بۆ ئەوانەی ئازاری گورچیلەیان هەیە ئەو كەسانەی كە نەخۆشییەكەیان زۆر ئازاریان دەدات، ئەگەر گورچیلە باش كار نەكات و نەتوانێ لە كاتی پێویستدا تەواوی ئەو كەرەستە خراپانە لە لەش بباتە دەر وەك ئەوە وایە كە ژەهرێك جەستە بگرێتەوەو تەواوی پێكهاتەكانی لەش بە هۆی ئەو ژەهرەوە تێك دەچن.

6. نیسك جیا لەوەی پڕە لە ڤیتامین بی، مەنگسیۆمی لەخۆ گرتووە كە وو‌زە دەكاتە دوو بەرامبەر، ئەم خۆراكە بە نرخە لە رێكخستنی شەكرەی خوێن و سووڕی رێژەی شەكرەی خوێن زۆر بەسوودەو كاریگەری لەسەر سیستەمی گەدەو دڵیش هەیەو ڕێگە دەگرێت لە نەخۆشییەكانی هەرسكردن و هەوكردنی ریخۆڵەكان.

7. خواردنەوەی پەرداخێك شیر نەك هەر بەشێك لە پێداویستییەكانی لەش بە مادە دەوڵەمەندەكان دابین دەكات، بەڵكو كاریگەری بەرچاوی لەسەر چاڵاكی مێشك و تەندروستی دەروونیش هەیە.”

 

Back to top button