ژماره‌ی كوژرا و برینداره‌كانی به‌سڕه به‌رزبوونه‌وه.
پاش گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی دوێنێ شه‌وی شاری به‌سڕه، میدیا عێراقییه‌كان باس له رێژه‌یه‌كی زۆری كوژرا و بریندار ده‌كه‌ن له شاره‌كه و دۆخه‌كه ئاڵۆزه هێشتا.”
له‌و باره‌وه، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماری كوژراو بریندارانی خۆپیشاندانه‌كانی به‌سره‌ی راگه‌یاند: هه‌موو كارمه‌نده‌كانمان له‌وپه‌ری ئاماده‌باشیدان بۆ پێشكه‌شكردنی هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌ك.
سه‌یف به‌در، گوته‌بێژ به‌ناوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند، “ئاماری خۆپیشاندانه میللییه‌كانی له پارێزگای به‌سره خسته روو كه بریتییه له 68 بریندار كه 41 كه‌سییان هاووڵاتی سڤیل و 27 كه‌سیش له هێزه ئه‌منییه‌كانن، هاوكات 7 هاووڵاتیش گیانیان له‌ده‌ست داوه.
ئه‌وه‌ی شیاوی باس بێت.” كه شه‌وی رابردوو خۆپیشانده‌ران هه‌ڵیان كوتایه سه‌ر باڵه‌خانه‌ی پارێزگای به‌سره‌و ئاگریان تێبه‌ردا و به ته‌واووی سوتاندیان و له زۆر ناوچه سوپای عێراق پاشكشه‌ی كرد و حه‌یده‌ر عه‌بادی راسته‌وخۆ گه‌یشته شاره‌كه و به‌رێوبه‌ری پۆلیسی شاره‌كه‌ی دوورخسته‌وه.”