كه‌ركوك له‌به‌رده‌م مه‌ترسی تهعریبكردندایه
له‌پاش ڕووداوه‌كانى خیانه‌تی ڕه‌شی ۱٦ـى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى ۲۰۱۷ و هاتنى سوپاى عێراق و هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبی و هێزه ئێرانیه‌كان بۆ سنوورى ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان ، كه‌ركوك كه‌وته ژێرده‌ستى میلیشیای حه‌شدى شه‌عبی وهێزه‌كانی ئێرانی له‌وكاته‌وه تاوه‌كو ئێستا ڕۆژدواى ڕۆژ ژماره‌ى كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان ته‌عریبكردن به‌رامبه‌ر به هاووڵاتیانى كوردى سنووره‌كه پێكهاته‌كانی تر له زیادبووندایه.
عەدنان كەركووكی، گوتەبێژی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی لە كەركووك ڕایگەیاند:” لە ئەو ۱۲ هەزار خێزانە عەرەب بە مەبەستی بە عەرەبکردن (تەعریبکردن)ـەوەی کەرکوک لە شارەکانی عێراقەوە براونەتە کەرکووک”.
گوتەبێژه‌كه‌ی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی لە كەركووك راشیگەیاند:” ئێستا خێزانە عەرەبەکانی دەوروبەری کەرکووک منداڵە تازە لەدایکبووەکانیان لە ناو کەرکووک تۆمار دەکەن، بۆ ئەوەی رێژەی کورد لە سەنتەری کەرکووک کەم ببێتەوە”.
لە سەروبەندی ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو ھەزاران خێزانی کەرکووک ئاوارە بوون و ئەوانەیشی لە شوێنی خۆیان ماون بەردەوام لە ترس و دڵەڕاوکێدان بە ھۆی تێکچوونی ڕەوشی ئەمنیی ئەو ناوچانەوە. بەرپرسێکی ئاوارەکانی کەرکووکیش دەڵێ، خەڵکی بە ھۆی ئەو داگیرکارییەوە ئامادەی گەڕانەوە نین.