ئومێد خۆشناو : یه‌كێتی و گۆڕان به‌ربه‌ستن له‌به‌رده‌م پرۆژه‌ یاسایی چاكسازی

ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ھۆکاری پەکخستنی پرۆژەیاسای چاکسازی ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند: “لەلایەک گۆڕان کە ھەمیشە بە دروشم بانگەشەی چاکسازی دەکرد، لەلایەکی دیکەش یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە لە حکوومەتە. لەگەڵ ئەوەشدا ژمارەیەک خەڵکیان بە ناحەق دامەزراندبوو، بە جێبەجێکردنی پرۆژە یاساکە زەرەرمەند دەبوون، بۆیە ھەردوو لایان لەمپەر و بەربەستیان لە پێش پڕۆژەیاساکە دروست کرد و نەیانھێشت پڕۆژەکە سەرکەوتوو بێت”.

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ڕاشیگه‌یاند:” پڕۆژەیاسای چاکسازی یەکێک بووە لە پڕۆژە ھەرە گرنگەکانی پەرلەمانی کوردستان، بۆیە ئەگەر ئێستاش پەلە پەل و ڕێگری ھاوشێوەی چەند مانگی ڕابردوو لە پێش دروست بکرێت، ئێمە وەک فراکسیۆنی پارتی دەستبەرداری ئەو پڕۆژەیاسایە نابین و ھەر دەبێت بگاتە ئەنجام و ببێت بە یاسا. گوتیشی: ”ھێشتا کاتمان بەدەستەوە ماوە و تا ٦ی١١ی٢٠١٨ تەمەنی پەرلەمان ماوە و ھەموو ھەوڵێکی بۆ دەدەین”.

په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌ یاسای چاكسازی زیاتر له‌ ۱۰۰ ملیار دینار داهات بۆ حكوومه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، به‌شێك له‌ په‌رله‌مانتارانیش دژی پرۆژه‌یاساكه‌ن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی خانه‌نشینی په‌رله‌مانتارانیش هه‌ڵده‌وه‌شێنرێته‌وه‌ و مه‌رجدار ده‌كرێ، هه‌روه‌ها گۆڕان و یه‌كێتی و كۆمه‌ڵیش به‌ نهێنی دژی پرۆژه‌ یاساكه‌ن، چونكه‌ گۆڕان ۳۵ هه‌زار خانه‌نشینی نایاسایی له‌ كۆیی زیاتر له‌ ۱۰۰ هه‌زار خانه‌نیشی نایاسایی له‌ سنووری سلێمانی و گه‌رمیان هه‌یه‌، ئه‌وه‌ی تریش هی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌، كۆمه‌ڵیش به‌هۆی ئه‌وه‌ی داوای ڕووخانی حكوومه‌تیان كردووه‌، نایانه‌وێ ئه‌و حكوومه‌ته‌ متمانه‌ی خه‌ڵك وه‌رگرێته‌وه‌ و هه‌نگاوی ڕژد بۆ چاكسازی له‌ كوردستان بهاوێژێ.

Back to top button