په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان جه‌ڵته‌ی مێشكی لێداوه‌

بێستوون فایق ئه‌ندام په‌ره‌مانی گۆڕان له‌ فراكسیۆنی گۆڕان رایگه‌یاندووه‌”پێش ١٠ ڕۆژ، محمود حاجی عومەر، تووشی نەخۆشیی جەڵتەی مێشک بووە، بەو ھۆیەشەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەیەکی یەکێک لە شارەکانی سوید کراوە”.

ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ی گۆڕان كه‌ تووشی جه‌ڵته‌ی مێشك بووه‌، ١٠ ڕۆژ لەمەوبەر تووشی جەڵتەی مێشک بوو، ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات كراوه‌”.

پەرلەمانتارەکەی گۆڕان باسی لەوەش کرد، مەحموودی حاجی عومەر کە بە (مەحموود بیکەیسی) ناسراوە، بە مەبەستی سەردان چووەتە سوید، بەڵام لەوێ تووشی جەڵتەی مێشک لێی داوە، ڕوونیشی کردەوە کە ئێستا باری تەندروستی “باشترە”.

مەحموود بیکەیسی لەدایکبووی ساڵی ١٩٦٥ی شاری کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیانە و ئەندامی خولی چوارەمی فراکسیۆنی گۆڕانە لە پەرلەمانی کوردستان.

 

Back to top button