ڤیدیۆ:زۆر نزیك بوو

خواكوڕك

ئەمرۆ ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنەوەی شاری موسڵ لە میحوەرەكانی (باشیك و ناوەران و سەدی موسڵ) دەستی پێكردەوەو پێشمەرگە توانیویەتی چەندین گوند ڕزگار بكات و چەندین زیانی گەورەش بەر داعش بگەیەنێت .

ئێوارەی ئەمرۆش لەمیانی ڕوبەڕوبونەوەكانی هێزەكانی پێشمەرگە و تیرۆرستانی داعش ، ئۆتۆمبێلێكی بۆمبرێژكراوی رێكخراوە تیرۆرستیەكە زۆر نزیك كەوتەوە لە هێزەكانی پێشمەرگەو چەندین گولەتۆپ و ئاربیجی ئاڕاستەكرا بەڵام نەتەقیەوەو تەنها چەند سەد مەترێكی مابوو خۆی بە سەنگەرەكانی پێشمەرگە بتەقێنێتەوە، تا دواجار لەلایەن پێشمەرگەوە بە چەكی میلانۆ تەقێندرایەوە .

Back to top button