دڵشاد شه‌هاب: ئه‌وانه‌ی داوای دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ن تامه‌زرۆی مانه‌وه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵات و حكومه‌ته‌ن
له‌میانه‌ی وتوێژێكی ڕۆژنامه‌وانی له‌به‌شی كوردی ئه‌مریكا دڵشاد شه‌هاب ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند:” ئه‌وانه‌ی داوای دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ن تامه‌زرۆی مانه‌وه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵات و حكومه‌ته‌ن، له‌كاتێكدا خۆیان پێشتر ده‌یانوت حكومه‌ت گه‌نده‌ڵ و دیكتاتۆره، لێی كشانه‌وه داوای نه‌مانی ئه‌م حكومه‌ته‌یان ده‌كرد ئێستا خێره داوای دواخستنی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن ئه‌ی چی جوابی خه‌ڵی خۆیان ده‌ده‌نه‌وه؟”.
ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شاندی دانوستانكاری پارتی له‌گه‌ڵ گۆڕان ڕاشیگه‌یاند:” پاساوی لایه‌نه‌كان بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردن لاوازه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌رسورن با له‌ڕێگای فراكسیۆنه‌كانیانه‌وه پڕۆژه بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مان پێشكش بكه‌ن خۆ ئێستا ئه‌وان زۆرینه‌ن پارتی( ٣٨ ) كورسی هه‌یه، هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: پارتی ئه‌گه‌ر زۆرینه‌ش بهێنێت نیه‌تی نیه كوردستان به‌ته‌نها به‌ڕێوه‌ببات.”
دڵشاد شه‌هاب ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت :” ” ئێمه نه‌چووبوین بۆ داواكاری له گۆڕان ،گۆڕانیش داواكاری له ئێمه نه‌بوو، ئێمه چوین پاش ئه‌و ماوه درێژه‌ی كۆنه‌بوینه‌وه چوین بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر دوو پڕۆسه‌ی گرنگ كه‌له‌به‌رده‌مماندایه یه‌كه‌م چونه به‌غداد دووه‌م هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان ، واته ئه‌وه نه‌بوو ئێمه چوبێتین داواكاریمان له بزوتنه‌وی گۆڕان كردبێت، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش داوای له ئێمه كردبێت به‌ڵكو گفتوگۆی هاوبه‌شی ئه‌و بابه‌تانه‌مان كردووه.”
سه‌باره‌ت به دواخستنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له كۆبونه‌وه‌كه‌ی دوێنێی پارتی و گۆران دڵشاد شه‌هاب گووتی :” له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا باسی دواخستنی هه‌ڵبژاردن یا بایكۆتیان نه‌كرد، به‌ڕای من و به‌ڕای ئێمه هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت، چونكه دوو ڕێگه ماوه له‌به‌رده‌م دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان یا ئه‌وه‌تا چه‌ند لایه‌نێك یا لایه‌نێك به‌فه‌رمی به‌نوسراو داوا له‌سه‌رۆكی حكومه‌ت بكات به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی پێی دراوه هه‌ڵبژاردن دوابخات یا فراكسیۆنێك یا ژماره‌ی یاسایی په‌رله‌مانتاران پڕۆژه یاسا بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مان پێشكه‌ش بكه‌ن، به‌ڵام تا ئێستا هیچ له‌مانه نه‌كراوه .”
دڵشاد شه‌هاب ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی گوتیشی :” “پارتی بڕوای به‌خۆیه‌تی هه‌ڵبژاردن بكرێت ده‌نگی باش ده‌هێنێت، دواش بخرێت هه‌ر ده‌نگی باش ده‌هێنێت، له‌ڕابردوش بكرایه هه‌ر ده‌نگی باشمان ده‌هێنا ،گوتیشی” چونكه ئێمه ده‌زانین چیمان كردووه میڵه‌تی ئێمه ته‌قدیری هه‌یه، ئه‌و كاته‌ی پارتی له‌و دۆخه قورسه به‌رپرسیارێتی هه‌ڵگرت ئه‌و لایه‌نانه حكومه‌تیان به‌جێ هێشت وایانزانی حكومه‌ت به‌سه‌ر پارتیدا ده‌ڕوخێت، به‌ڵام پارتی و جه‌نابی كاك نێچیرڤان شانیان دایه به‌ر ئه‌و به‌رپرسیارێتیه قورسه دڵنیاین میڵه‌تی ئێمه ته‌قدیری ئه‌مه ده‌كات هۆشیاره ئه‌وه‌نیه وه‌ك جاری جاران به‌كه‌ناڵێكی ته‌له‌فزیۆن بتوانن(٢٠-٣٠) كورسی خڕبكه‌نه‌وه .”