كه‌ركوك به‌هۆی خیانه‌تی ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ ژیانی ڕۆژنامه‌نوسان له‌ مه‌ترسیدایه‌

لەدوای خیانه‌تی ره‌شی ۱٦ـی ئۆكتۆبەرەوە زۆرترین پێشێلكاری لە دژی رۆژنامەنووسانی كورد لە كەركووك و دەوروبەری كراوە و دەیان فەرمانی دەستگیركردن بۆ رۆژنامەنووسانی دانیشتووی ئەو پارێزگایە دەرچووە.

مەهدی زریان، سكرتێری لقی كەركووكی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان ڕایگه‌یاند: ” لەدوای خیانه‌تی ۱٦ی ئۆكتۆبەرەوە فەرمانی دەستگیركردن بۆ ۱٦ رۆژنامەنووسی كورد لە كەركووك و دەرچووە و نزیكەی ٤۰ پێشێلكاریش بەرامبەر رۆژنامەنووسان و دەزگا میدیاییە كوردییەكان تۆماركراون”.

مەهدی زریان پێیوایە بەیاننامە و سكاڵای ئەوان لەسەر دۆخی رۆژنامەنووسان هیچ لە مەسەلەكە ناگۆڕێ‌ و دەڵێت: “دۆخی كەركووك ئاسایی نییە، راكان سەعیدیش زۆر بە خراپی مامەڵە لەگەڵ رۆژنامەنووسان دەكات، ئەو كە بەرپرسی ئیداریی شارەكەیە وابێت، ئیدی سكاڵا لەلای كێ دەكەی؟ ئەوانەی دیكەش فەرمان هەر لەو وەردەگرن، ئەمە لە دەسەڵاتی سەندیكادا نییە رووبەڕووی بێتەوە”.

سكرتێری لقی كەركووكی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان ده‌شڵێت:” پێشێلكارییەكی زۆر بەرامبەر رۆژنامەنووسان دەكرێ‌ و ژیانی هیچ رۆژنامەنووسێكیش پارێزراو نییە، بەرپرسیارێتی ژیانی رۆژنامەنووسانی كەركووك دەخەینە ئەستۆی راكان جبووری، پارێزگاری كەركووك بەوەكالەت، لەكاتێكدا ژیانی یەك رۆژنامەنووس لە كەركووك پارێزراو نییە، لە هەر ساتێكدا دەكرێت بڕفێندرێن و بكوژرێن”.

له‌پاش ڕووداوه‌كانى خیانه‌تی ڕه‌شی ۱٦ـى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى ۲۰۱۷ و هاتنى سوپاى عێراق و هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبی و هێزه‌ ئێرانیه‌كان بۆ سنوورى ناوچه‌ كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان،كه‌ركوك كه‌وته‌ ژێرده‌ستى میلیشیای حه‌شدى شه‌عبی وهێزه‌كانی ئێرانی له‌وكاته‌وه‌ تاوه‌كو ئێستا ڕۆژدواى ڕۆژ ژماره‌ى كرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌كان ته‌عریبكردن به‌رامبه‌ر به‌ هاووڵاتیانى كوردى سنووره‌كه‌ پێمهاته‌كانی تر له‌ زیادبووندایه‌.

Back to top button