ناوی نەخۆشخانەی فێرکاری منداڵانی سلێمانی بەفەرمی گۆڕدرا بۆ نەخۆشخانەی دکتۆر جەمال

بەهۆی دڵسۆزی و گیانی خزمەت و خۆش ویستنی نیشتیمان و وڵات و خەمخۆری بۆ پیشەکەی بڕیاردرا نەخۆشخانەی فێرکاری منداڵانی سلێمانی بەفەرمی بگۆڕدرێت بۆ نەخۆشخانەی دکتۆر جەمال.

رێکەوت حەمە رەشید، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:” دکتۆر جەمال نمونەی گەورە و مەزنی کەرتی تەندروستی بوو لەهەرێمی کوردستان و تا هەتاییە ناوی بە بەرزی و پڕ شکۆیی دەمێنیتەوە و لای هەموو کوردستانیانیش ئەوە رونە کە چەند خەمخۆر و خۆنەویست بووە”.

وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان راشیگەیاند:” دوای کۆبوونەوە لەگەڵ ستافی تەندروستی سلێمانی بۆ بەرزراگرتنی ناوی دکتۆر جەمال ئەحمەد بەهۆی دڵسۆزی و گیانی خزمەت و خۆش ویستنی نیشتیمان و وڵات و خەمخۆری بۆ پیشەکەی و راستگۆیی بڕیاڕماند کە ناوی نەخۆشخانەی فێرکاری منداڵانی سلێمانی بەفەرمی بگۆڕین بۆ نە خۆشخانەی دکتۆر جەمال ئەحمەد ڕەشید”.

دوێنێ سێشەممە دکتۆر جەمال ئەحمەد، پسپۆری نەخۆشیەکانی مندڵان دوای نزیکەی ٣٠ ساڵ لە خزمەتی مناڵان و چارەسەرکردنیان لە نەخۆشخانەی حکومی و نە نرخی کەم لە نۆرینگەکەی بە نەخۆشی لە وڵاتی ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد.

Back to top button