عومهر كالۆی پێشكهشكاری تۆڕی میدیای ڕووداو دهستگیر دهكرێت
تۆڕی میدیایی رووداو، بڵاویكردهوه كه رۆژی ۲۵ی۸ی۲۰۱۸ عومەر كالۆ پێشكهشكاری كهناڵهكهیان لەگەڵ هاوژینەكەی و دوو منداڵەكەی لەشارەكەی خۆی كۆبانێ بەرەو شاری حەلەب دەڕۆیشتن بۆ نوێكردنەوەی پاسپۆرتەكانیان ، لە نێوان مونبیج و حەلەب لەلایەن بازگەی هەواڵگری سەربازی حكومەتی سووریا ، لە هاوژینەكەی و دوو منداڵەكەی جیادەكرێتەوە و دەستگیردەكرێت .
له ئاگادارینامهكهی تۆڕی میدیایی رووداوهاتووهو دهڵێت:” لەوكاتدا كە هەواڵگری سەربازیی سووریا رێگە بە هاوژین و دوو منداڵەكەی دەدەن بچن ، لەهەمانكاتدا پێیاندەڵێن دوای چەند پرسیار لێكردنێك دواتر عومەر كالۆش ئازاد دەكەن . بەڵام تائێستا لەلایەن هەواڵگریی سەربازییەوە لەشاری حەلەب گیراوەو ئازاد نەكراوە . بەپێی قسەی كەسوكاری بڕیارە عومەر كالۆ بگوازرێتەوە بۆ ئەمنی سەربازی (لقی فەلەستین ) لە دیمەشق .
تۆڕی میدیای ڕووداو داوادهكات و دهشڵێت:” ئێمە داوا لە حكومەتی سووریا دەكەین كە هاوكارمان عومەر كالۆ ئازاد بكات . عومەر كالۆ ، رۆڵێكی زۆر دیاری هەبوو لە رووماڵكردنی شەڕی دژی داعش لەشاری كۆبانێ وەك پەیامنێری رووداو لەوشارەدا ، هەروەها بەردەوام بەشێوەیەكی پیشەییانە رووماڵی رووداوەكانی كردووە بەوهۆیەشەوە كەوتە ژێر گوشارێكی زۆرەوە و بەناچاری پێش سێ ساڵ روویكردە هەولێر و ، وەك بێژەری هەواڵەكانیش لە رادیۆ و تەلەڤزیۆنی رووداو كاری خۆی زۆر بە پیشەییانە ئەنجامداوە “.
عومەر كالۆ ، خوێندنی خۆی لە كۆلیژی رۆژنامەڤانی زانكۆی دیمەشق تەواوكردووە و، پێش كاركردنیشی لە تۆڕی میدیایی رووداو كاری رۆژنامەڤانی كردووە لەشاری كۆبانێ و بە كەسێكی پیشەیی و بێلایەن ناسراوە .