ڕاگەیێندراوێک لە سەرکردایەتی یەکێتی یەوە
له راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا كه وێنه‌يه‌كى ده‌ست (خواکوڕک) كه‌وتووه، هه‌ڵوێستى يه‌كێتى سه‌باره‌ت به پرسه‌كان خراوه‌ته‌ڕوو.
له راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا سه‌باره‌ت به پرۆژه‌ى كورد و كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق هاتووه: “دوا وادەی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق (15/9/2018)يه، لە ئێستاوە هەتا ئەو كاتە، كات بە دەستی سەركردایەتی سیاسی كوردستانەوە هەیە، چاودێری سیاسەتی جیهانی، ناوچەیی و ناوخۆیی عێراق بكات، زانیاری زیاتر كۆبكاتەوەو چاوەڕوان بین، وەڵامی رەسمی پرۆژە هاوبەشەكەی یەكێتی و پارتی لەلایەن لایەنەكانی عێراقەوە بدرێتەوە، هەتا بزانرێ، چ لایەنێك، بە راستی ئامادەیە، كێشە ئابوری و سیاسی و دەستورییەكانی عێراق و مافەكانی گەلی كوردستان، چارەسەركردنیان دەستەبەر بكات، بەمەش، بەرچاومان رون دەبێتەوە بۆ دوابڕیاردان لەسەر ئەم پرسە چارەنوسازە.
له‌بارەی پێكهێنانی حكومەتی عێراق‌و رێكخستنەوەی پەیوەندی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغداد له راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: “بنەمای رێكەوتنمان بەرژەوەندی باڵای گەلەكەمان‌و پێكهێنانی حكومەتێكی پابەند بە دەستورو بنەمای شەراكەتی راستەقینە و دوور لە دەسەڵاتی تایفەگەریە”.
سەبارەت بە هەڵبژاردنی په‌رله‌مانى هه‌رێمى كوردستانیش، ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردايه‌تى يه‌كێتى رايگه‌ياندووه، “یەكێتی، بڕیار‌و سیاسەتی دیموكراسی ئەوەیە، هەڵبژاردن لەكاتی خۆیدا و دوور لە گومان و نیگەرانیيەكان، ئەنجامبدرێ. بۆ ئەنجامدانیشی، تەواوی ئامادەكاریيەكانی سازداوە”.
هه‌روه‌ها هاتووه: “ئاشكراشە هەڵبژاردن بۆ حیزب و لیستەكانە، ئەگەر زۆربەی لایەنە سیاسیيەكان، لەرێی كۆمسیۆنەوە، پەیامی رونی خۆیان بگەیەننە سەرۆكایەتی حكومەت و بە رەسمی، حكومەت، پەیامەكە بگەیەنێتە پەرلەمان و پەسەندی دواخستنی هەڵبژاردن بكرێ، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش، پەسەندی دەكات”.
له باره‌ى كه‌ركووك و ناوچه داگيركراوه‌كانى كوردستانيشه‌وه، يه‌كێتى رايگه‌ياندووه، پێويسته “هێزی پێشمەرگە و ئاسایش و پۆلیسی كوردستان، بە هاوبەشی لەگەڵ پۆلیسی ئیتحادی، بەرپرسیارێتی ئاسایشی ناوچە كێشە لەسەرەكانیان پێ بسپێردرێت”.
هه‌روه‌ها داوايكردووه، “ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك بە زووترین كات كۆببنەوە و ئەركە یاساییەكانی دوا هەڵبژاردن ئەنجامبدات”.