رووسیا بێ گوێدانە ئەمریکاو وڵاتانی دیکە، هێڕشی بۆ سەر ئیدلیب دەستپێکرد
لەگەڵ ئەوەی ئیدلیب بووەتە مژاری گفتوگۆی نێودەوڵتی و چەقی ڕووبەڕووبونەوەکانی نێوان سوریان و وڵاتانی ناوچەکە، رووسيا لە ڕێگای چوار فڕۆكه‌ى جه‌نگى، ژماره‌يه‌ك باره‌گا و حه‌شارگه‌ى رێكخراوى به‌ره‌ى نووسره‌ى تيرۆريستيان له ئيدلب بۆردومانكردووه.
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسيا، ئيگۆر كوناچينكۆڤ، رايگه‌ياند، چوار فڕۆكه‌ى رووسيا، دوێنێ سێشه‌ممه، له بنكه‌ى ئاسمانى حمهيميى رووسيا له سووريا، هه‌ڵفڕيون و ژماره‌يه‌ك حه‌شارگه و باره‌گاى به‌ره‌ى نووسرهيان بۆردومان كردووه.
گوتيشى: سيستمى به‌رگرى رووسيا له بنكه‌ى سه‌ربازى حمهيميم شه‌وى رابردوو، دوو فڕۆكه‌ى چاودێرى سه‌ر به تيرۆريستانيان تێكشكاندووه.
ئاشكراشيكرد، ته‌نيا له ماوه‌ى يه‌ك مانگدا هێزه رووسياييه‌كان 47 فڕۆكه‌ى بێفڕۆكه‌وانى تيرۆريستانيان تێكشكاندووه.
روونيشيكرده‌وه، بۆردومانى فڕۆكه رووسييه‌كان له ده‌ره‌وه‌ى ناوچه‌كانى نيشته‌جێبوونى دانيشتووان بووه و ئه‌و حه‌شارگانه كراونه‌ته ئامانج كه لێيانه‌وه فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وان بۆ چاودێرى هێزه رووسييه‌كان ره‌وانه ده‌كرێن.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، ئه‌مڕۆ له به‌ياننامه‌يه‌كدا، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا، رايگه‌ياند، شه‌ڕ له سووريا به‌رده‌وام ده‌بێت تا كۆتايهێنان به تيرۆريستانى داعش و به‌ره‌ى نووسره و گرووپه‌كانى ديكه‌ى سه‌ر به رێكخراوى قاعيده، كه ئێستا له ئيدلب گيرساونه‌ته‌وه.
روونيشيكرده‌وه، مۆسكۆ هێرشى ئاسمانى ده‌كاته سه‌ر چه‌ند ئامانجێك له ئيدلب به مه‌به‌ستى له‌ناوبردنى ژێرخانى گرووپه تيرۆريستييه‌كان و وێرانكردنى باره‌گا و حهشارگهكانيان.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، رووسيا له‌گه‌ڵ توركيا هه‌ماهه‌نگى ته‌واو ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى رێگرى له زيانگه‌ياندن به مه‌ده‌نييه‌كان بكات.
هه‌روه‌ها هاتووه: رووسيا رێگه نادات تيرۆريستيان به ئاره‌زووى خۆيان مليۆنان هاووڵاتى مه‌ده‌نى له ئيدلب بكه‌نه قه‌ڵغانى مرۆيى و بۆ به‌رگريكردن له خۆيان به‌كاريان بهێنن.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا، جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكردووه‌ته‌وه، هيچ ئاشتييه‌ك له‌گه‌ڵ گرووپه تيرۆريستييه‌كان به‌دينايه‌ت و هيچ گفتوگۆيهكيان له‌گه‌ڵدا ناكرێت.