خۆپیشانده‌رانی به‌سڕه‌ بینای شاره‌وانی-یان سوتاند

 

دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو لە خۆپیشاندانی شاری بەسڕا، ژمارەیەکی زۆری خۆپیشاندەر کوژران و برینداربوون، ئەمشەو لە شەوی دووەمی بەڕێو چونی خۆپیشاندانەکان، چه‌ند بینایه‌كیان سوتانده‌وه‌. لە نێوانیشیاندا بینای شارەوانی هەیە.
بەگوێرەی هەوالی میدیا عەربیەکان، به‌شێك له‌ خۆپیشانده‌ران هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌وه‌سه‌ر بینای پارێزگای به‌سڕه‌ و به‌شی لای راستی بیناكه‌یان سوتاندوه‌، كه‌ شه‌وی رابردو به‌شه‌كانی دیكه‌شیان ئاگر تێبه‌ردابو.

هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، فه‌ریق روكن جه‌میل شممه‌ری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌سڕه‌ سه‌ربه‌ سوپای عیراق رایگه‌یاند، ئه‌و خۆپیشانده‌رانه‌ی دوێنێ له‌ میانی خۆپیشاندانه‌كانی شاری به‌سڕه‌دا كوژران، له‌لایه‌ن چه‌كدارانی نه‌ناسراوه‌وه‌ له‌ناو ئۆتۆمبێله‌وه‌ ته‌قه‌یان لێكراوه‌ و كوژراون.

هه‌روه‌ك ئه‌و تۆمه‌تانه‌شی ره‌تكرده‌وه‌، كه‌ خۆپشانده‌ران خستوویانه‌ته‌ پاڵ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌وه‌ی ته‌قه‌یان له‌و خۆپیشانده‌رانه‌ كردووه‌، كه‌ ئێواره‌ی رۆژی سێشه‌ممه‌ له‌به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ی پارێزگای به‌سڕه‌ گردببونه‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ شه‌ش خۆپیشانده‌ر كوژران.

فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌سڕه‌ هۆشداریشدا به‌چه‌ند گروپێك به‌بێ ئاماژه‌كردن به‌ ناوه‌كانیان به‌ به‌كارهێنانی چه‌ته‌كانیان به‌ ئامانجی كوشتنی هاووڵاتیان و نانه‌وه‌ی ئاژاوه‌ و ناكۆكی له‌ناو شاری به‌سڕه‌دا.

Back to top button