به‌ وێنه‌ ده‌زگای خێر خوازی بارزانی به‌ هانای خه‌ڵكی پارێزگای به‌سرا ده‌چێت

 

دوای ئه‌وه‌ی شاری به‌سرا به‌ هۆی گیرانه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی چه‌ند رووبارێك و زیاد بوونی خوێ له‌ نێو ئاوی خواردنه‌وه‌ رووبه‌رووی كه‌م ئاوی و قورسی زری ژیان بوونه‌وه‌, ده‌زگای خێرخوازی بارزانی به‌ هانای ئه‌و پارێزگایه‌ ده‌چێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خه‌لكی پارێزگاكانی خواروو ناوه‌ڕاستی به‌غدا به‌ تایبه‌ت سێیه‌م گه‌وره‌ترین پارێزگای عێراق به‌سرا, به‌ هۆی كه‌می خزمه‌تگوزاریه‌كانی حكومه‌ت ده‌یان جار خۆپیشاندانیان ئه‌نجامداوه‌ له‌ ئێستادا به‌ هۆی سوێر بوونی ئاوی خواردنه‌وه‌یان شاره‌كه‌ له‌به‌رده‌م كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی مرۆی بووه‌ته‌وه‌.
میدیا عه‌ره‌بیه‌كان پێشتر رایانگه‌یاند:” كه‌ به‌ هۆی پیسی و سوێری ئاوی خوادرنه‌وه‌ به‌سه‌دان هاوڵاتی دووچاری نه‌خۆشی بوونه‌وته‌وه‌ مه‌ترسی گه‌وره‌ی بڵاو بوونه‌وه‌ی كولێرا له‌ شاره‌كه‌دا هه‌یه‌, ده‌زگای خێر خوازی بارزانی هاوكاریه‌كانی گه‌یانده‌ ئه‌و پارێزگایه‌ له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك به‌ سه‌دان هه‌زار ته‌ن هاوكاری گه‌یاندۆته‌ خه‌لكی ناوچه‌كه‌.
له‌ دواهه‌مین كاروانی هاوكاریه‌كانیان بڕێكی زۆری ئاوی خوادرنه‌وه‌ گه‌یێندرایه‌, دانیشتوانی شاره‌كه‌.

Back to top button