لەناوەخۆی كوردستان جارێكی تر جنێو بە پێشمەرگە درایەوە

خواكوڕك
 
لەدیمانەیەكدا كە كەناڵی ئێن ئارتی نزیك لە گۆڕان ئامادە كردبوو عەدنان عوسمان هێرش دەكاتە سەر پێشمەرگە و بە میلیشیا ناوی دەبات و پێیان دەلێت ئێوە شەری نەتەوەی كورد ناكەن دژی داعش.
 
عەدنان عوسمان ئەندام پەرلەمانی پێشووی گۆڕان گۆڕان لەتەك كەماڵ رەئوف هێرشی تووند دەكاتە سەر پێشمەرگە و بە میلیشیا ناوی دەبات و دەلێت شەڕی داعش شەڕی كورد نیە، شەڕی بەرژەوەندی حزبیە، پێشمەرگەش سوپای كورد نیە سوپای میلیشیای حزبیەوە، بەرگری لەكورد ناكات لەبەرامبەر داعش چونكە شەڕەكە شەڕی كورد نیە.
 
هەر لەو دیمانەیەدا كەماڵ رەئوف هێرشی تووند دەكاتە سەر پێشمەرگە دەلێت پێشمەرگە ئەو هێزە نیە بەرخۆی بدات بەرامبەر داعش و دەلێت پێشمەرگە ناتوانێت بەرگری لەخۆی بكات لەبەرامبەر داعش و ئەو هێزەش نیە بەرامبەر داعش بوەستێتەوە، ئەگەر فرۆكەكانی هاوپەیمانی نەبێت.
 
ئەمە لەكاتێكدا ئەمرۆ زیاتر لە 6 ئۆتۆمبێل بۆمرێژكراو لەلایان هێزەكانی پێشمەرگە بەچەكی میلان تەقێنراوەنەتەوە ئەمە لەكاتێكدا كە ئۆتۆمبێلی بۆمرێژكراو هەبووە 300 مەتر مابوە بێتە ناو ساتری پێشمەرگە.
Back to top button