نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبووه‌وه‌.

نرخی نەوت جارێكی تر بەناجێگیری مایەوە، بەپێی زانیارییەكامیش تاكو ئێوارەی دوێنێ‌ (1%) ی نرخەكەی دابەزیوە.

دابەزینی نرخی نەوت بەهۆی ئەو گێژەلوكەی چەند ناوچەیەكی بەرهەمهێنانی نەوتی ئەمریكای گرتۆتەوە، لەگەڵ ململانێكانی نێوان چین و ئەمریكا لەسەر كێشەی سەپاندنی باج و كێشەی ناجێگیری دراوی توركیا بووە.

بەپێی زانیارییەكان، نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە (77.27) دۆلارو نرخی بەرمیلێك نەوتی خاویش بە (68.72) دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

 

Back to top button