مارسێلۆی به‌رازیلی دوا بڕیاری خۆی له‌ باره‌ی رۆیشتن له‌ ریال مه‌درید دا.

مارسێلۆی بەرگریکاری یانەی ریاڵ مەدرید داهاتووی خۆی لە یانەکەی یەکلایی دەکاتەوەو  مانەوەی لە ریاڵ مەدرید ئاشكرا ده‌كات.”

پاش ئه‌وه‌ی ببۆ ماوه‌یه‌كه‌ لە رۆژنامەکانی ئیسپانیاو ئیتاڵیا باس لە چونی ئەو یاریزانە بەرازیلە دەکرێت  بۆ یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی بەڵام مارسێلۆ هەموو شتێکی رەتکردەوەو بە پڕوپاگەندە ناوی برد و لە چاوپێکەوتنێکی دوور و درێژدا لەگەڵ کەناڵی یانەی ریاڵ مەدرید، مارسێلۆ گوتی:” داهاتووی من پێویستی بە تەئکیدکردنەوە نیە من زۆر دڵخۆشم لە ماڵەکەی خۆم یانەی ریاڵ مەدرید من چەندین ساڵ گرێبەستم لەم یانەیە هەیە.
یاریزانه‌ به‌رازیلیه‌كه‌ ئه‌وه‌شی دووپاتكرده‌وه‌.” كه‌ بە نسبەت منەوە یانەی ریاڵ مەدرید باشترین یانەی جیهانە، ئێمە هەمیشە دەمانەوێت لێرە یاری بکەین،لەوکاتەوەی من لەم یانەیەم هەمیشە قسەو قسەڵۆک کراوەو بە زەحمەتیشی دەزانم بڵێم من لە ریاڵ مەدرید بەردەوام دەبم چوونکە ئەمە ماڵی خۆمە.

مارسیلیۆ له‌ كۆتاییدا ئه‌وه‌شی گوت.” كه‌ من دەمەوێت بۆ چەندین ساڵی تر یاری بکەم لە ریاڵ مەدرید پاشان ئەوە زیاتر نیشان دەدات و شتەکان روندەبێتەوە، بێگوێدانە تەمەن من دەمەوێت درێژە بدەمە یاریکردن ، وابزانم ئێستا من لە تەمەنێک نیم واز لە یاریکردن بهێنم.

Back to top button