وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف دوو رۆژ پشووی راگه‌یاند.
گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی حکومەتی هەرێمی کوردستان به‌فه‌رمی دوو رۆژی پشووی له‌م مانگه‌دا راگه‌یاند، ئاشكرای ده‌كات ڕۆژانی (١١ و ٢٠)ی ئەم مانگە پشووی فەرمییە لە هەرێم.”
له‌و باره‌وه، (نه‌به‌ز ئیسماعیل) گوتەبێژی ئەوقاف لە رونكردنه‌وه‌یكدا كه له‌لاپه‌ره‌ی تایبه‌تی خۆی له‌تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك ئاشكرای كردوه، دەربارەی پشووی یەکی موحەڕەم کە دەکاتە (١١) ی ئەیلول لەگەڵ (١٠) ی موحەڕەم کە دەکاتە (٢٠ی) ئەیلول، بەپێی ساڵنامەی پشووەکان لەم دوو ڕۆژەدا پشووی فەرمییە لە ھەرێمی کوردستان.
گوته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه، یەکی موحەرەم سەری کۆچییە بەپێی ساڵنامەی کۆچی و بریتییە لە ڕۆژی کۆچکردنی پێغەمبەری ئیسلامی لە مەککەوە بۆ مەدینە، هەروەها ١٠ی موحەرەم ڕۆژی شەهیدکردنی ئیمام حسێنە لە جەنگی کەربەلا، ئەمڕۆژە بە عاشورا ناودەبرێت و لای شیعەکان گرنگییەکی زۆری پێدەدرێت.