گهر دهتهوێ دووربیت له جهڵته ئهم رێكاره بگره بهر.

نەخۆشی خوێبەرەكانی دڵ (تاجی) بریتیە لە تەسكبوونەوە یاخود گیرانی خوێبەرەكانی تاجی بەهۆی رەقبوونیان كە كۆلیسترۆڵ رێگە لە هاتوچۆی خوێن دەگرێت.”
نەخۆشیەكە بەدوو شێواز دەردەكەوێت، جەڵتەو زەبحە، هۆكارەكانیش بۆ تووشبوون گەلێكن و هەندێكیان دەسەڵاتمان بەسەریاندا نیە، وەك تەمەن و رەگەز و بۆماوەیی، ئەوانەش كە دەتوانین كۆنترۆڵی بكەین بریتین لە: جگەرەكێشان، بەرزبوونەوەی رێژەی كۆلیسترۆڵ، فشاری خوێن، شەكرە، تەمبەڵی و نەجووڵان، قەڵەویی … هتد.
كەڵەكەبوونی چەوریی لە خوێنبەرەكانی دڵدا دەبێتە هۆی جەڵتەو زەبحە، ئەگەری تووشبوونیش بەهۆی جگەرەكێشان و فشاری بەرزی خوێن و بەرزی كۆلیسترۆڵەوە دەبێتە دوو ئەوەندەو زیاتریش.
گرنگ ئەوەیە بۆ كردنەوەو پاككردنەوەی خوێنبەرەكان بەبێ دەرمان ئەم چارەسەرە (چینیی) ە سروشتییە بەكاربهێنین، ئیتر پێویست بە نەشتەرگەریی قەستەرەو باڵۆن و جیسر ناكات.
چارەسەرەكەش بەم شێوەیە دەبێت:
گوشراوی لیمۆ (1كوپ)
گوشراوی زەنجەبیل (1كوپ)
گوشراوی سیر (1كوپ)
سركەی سێو (1كوپ)
ئەم پێكهاتانە هەمووی تێكەڵ بكەو لەسەر ئاگرێكی هێواش بۆ ماوەی نیو كاتژمێر بیكوڵێنە، كاتێك دەگاتە بڕی 3 كوپ دایبگرە با ساردبێتەوە.
پاشان 3 كوپ هەنگوینی سروشتی بهێنەو لەگەڵ تێكەڵەكەدا تێكەڵاوی بكەو بیخەرە ناو شووشەیەكەوە، هەموو بەیانیەك پێش نانخواردن كەوچكێكی چێشتی لێبخۆ بە بەردەوام (هەموو بەیانیەك)
بەپێی شارەزایانی ئەو چارەسەرە بەو شێوەیە هەموو خوێنبەرەكان دەكرێنەوەو پاك دەبنەوەو چیتر پێویست بە نەشتەرگەری دڵ ناكات.