مهكتهبی سیاسی پـــــــارتی پهیامێكی بڵاوكردهوه.
مهكتهبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بههۆی بهستن و سهركهوتنی ههشتهمین كۆنگرهی ههشتهمی یهكێتی ئافرهتانی كوردستان پهیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستهكردن و دهڵێت.”مایەی شانازییە یەکێتیەکەتان بەر لە (٦٦)ساڵ کە لەلایەن سەرکردەی گەلەکەمان بارزانی نەمر دامەزرا.”
بەبۆنەی بەستن و بەسەرکەوتوویی بەکۆتایی ھاتنی ھەشتەمین کۆنگرەی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئەندامانی کۆنگرە دەکەین، پیرۆزبایی لە سەرجەم ئافرەتانی کوردستان و ئەندامان و کادیرانی یەکێتیەتان دەکەین، دەستخۆشی و پێزانیمان ئاراستەی سکرتێر و ئەندامانی سکرتاریەت و سەرکردایەتی پێشووی رێکخراوەکەتان دەکەین کە دڵسۆزانە لەماوەی چەند ساڵی رابردوو ئەرکی بەڕێوەبردنی یەکێتی ئافرەتانی کوردستانیان دڵسۆزانە راپەڕاندوە، ھاوکات پیرۆزبایی لەو ھەڤاڵانەش دەکەین کە متمانەی کۆنگرەیان پێ بەخشراو وەکو ستافی مەکتەبی سکرتاریەت ھەڵبژێردران، ھیوادارین وەک ھەردەم بەوپەڕی دڵسۆزی و بەرپرسیارانە بۆ لەمەودوا کاروبارو چالاکییەکانتان رابپەڕێنن و رۆڵی بەرچاووکاریگەری خۆتان ببینن و، لە ھەوڵ و کۆششەکانتان سەرکەوتوو بن و دەسکەوتی زیاتر بۆ سەجەم ئافرەتان و کۆمەڵگەکەمان بەدەست بێنن.
مایەی شانازییە یەکێتیەکەتان بەر لە (٦٦)ساڵ کە لەلایەن سەرکردەی گەلەکەمان بارزانی نەمر دامەزرا، توانی بەو تەمەنە پڕ بەخششەی رۆڵی گرنگ و کاریگەری خۆی ببینێ لە گشت قۆناغ و شێوازەکانی خەبات و تێکۆشانی گەلەکەمان و بزووتنەوە سیاسیەکەی دا و گەلێک دەسکەوتی گرنگیش بەدەست بێنێ.
دیارە توێژی بەرفراوانی ئافرەتان چەند ئەرک وکاری گرنگیان لە ئەستۆیەو چ سەنگ و کاریگەریەکیشیان ھەیە بەسەر کۆمەڵگەو پێشکەوتن و بونیاتنانی ئایندەوە، لەو رووەوەش قوربانی زۆریان داوەو بەردەوامیشن لەو کاروانەدا، بۆیە رۆڵی بەرپرسانەی ئێوەویەکێتیەکەتان زۆر چارەنووسساز و بایەخدارە، بەتایبەتی لەو قۆناغەی ئەمڕۆماندا بۆ پاراستنی ئەو ئەزموونەو دەسکەوتەکانمان و بەدیھێنانی ئایندەیەکی گەشتر بۆ رۆڵەکانی گەلەکەمان.
جارێکی دیکە بەو بۆنەوە پاڵپشتی و پشتیوانی خۆمان بۆ ئێوەو یەکێتیەکەتان دووپات دەکەینەوە و ئومێدەوارین لەکاروبەرنامەی داھاتووتاندا وەک ھەمیشە پێشەنگ و پێشڕەوی بزووتنەوەی ئافرەتانی کوردستان بن بۆ بەدەستھێنانی خواست وداخوازیە رەواکانی سەرجەم ئافرەتانی کوردستان.
مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان