ترامپ: ئێران پهشۆكاوه و كۆششی زۆر دهكات.
سەرۆكی وویلایهته یهكگرتووهكانی ئەمریكا له بارهی ئێرانهوه رایدهگهێنێت.” كه هێشتا كات ماوە لەبەردەم ئەنجامدانی گفتوگۆ لە نێوان واشنتۆن و تاراندا، بەڵام ئاماژەی بەوەدا ئێران ئێستا لە حاڵەتی پەشۆكاویدایەو كۆشش دەكات لەپێناو مانەوەیدا.”
لهو بارهوه (دۆناڵد ترامپ) سەرۆكی ئەمریكا پێش كۆبوونەوەی لەگەڵ شازادەی كوەیتدا بە ڕۆژنامەنووسانی راگهیاند.” كه ئێران ئێستا لە حاڵەتی پەشۆكاویدایە، ئەوان لە پەشۆكاوییەكی تەواودان، بەڵام هیچ بەڵگەیەكی لەسەر لێدوانەكەی نەدا.
ترامپ ئهوهشی ئاشكرا كرد.” كه ئێستا ئەوان تەنها نیگەرانی ئەوەن كە وەكو وڵاتێك بمێننەوە، بزانین چی دەبێت لەگەڵ ئێرانداو بزانین دەیانەوێت گفتوگۆ بكەن یاخوود نا، ئەوە بڕیاری خۆیانە نەك من، من هەمیشە ئامادە دەبم، بەڵام گرنگ نیە بە هەر ئاڕاستەیەكدا بێت.
ئهوهی شیاوی باسكردن بێت.” ترامپ لە مانگی 5دا لە ڕێكەوتنە ناوەكییەكەی ئێران كشایەوە كە ئامانج لێی سنوورداركردنی چاڵاكییە ناوەكییەكانی ئێرانە، ترامپ دوای كشانەوەكە سزاكانی بەسەر تاراندا سەپاندەوە كە پێشتر بەپێی ڕێكەوتنەكە لابرابوون.