ئافره‌تان گه‌ر ده‌تانه‌وێ له‌م نه‌خۆشیه‌ مه‌ترسیداره‌ خۆتان بپارێزن گوێز بخۆن.

بەگوێرەی تازه‌ترین لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌ركه‌وتووه‌.” كه‌ خواردنی گوێز لەوانەیە بەڕاستی ڕێگەبگرێت لە دروست بوونی شێرپەنجەی مەمك.”

لێكۆڵەران لە زنكۆی پزیشكی (مارشاڵ) لە (هەنتینگتۆن) و ڕۆژئاوای (ڤێرجینیا)، هەستان بە كارەكان بۆ بینینی كاریگەری گوێز لەسەر دروست بوونی شێرپەنجەی مەمك.
ئەوەی كە دۆزیانەوە، بریتیە بوو لەوەی، بەكاربردن و خواردنی گوێز ڕۆژانە بە ڕاستی مەترسی دروستبوونی شێرپەنجەی مەمك كەم دەكاتەوە.
ئەمە تاقیكرایەوە لەسەر كۆمەڵە مشكێك كە بەشێوەیەكی ئاوا بەخێوكرابوون بۆ ئەوەی تووشی شێرپەنجەی مەمك ببن، ئەو مشكانەی كە لە تاقیگە ڕۆژانە گوێزیان پێدەدرا ڕێژەی ڕوودانی شێرپەنجەی مەمك لێیانەوە كەمتر بوو بە بەراورد لەگەڵ ئەوانی تر.
بڕواوایە كە هەندێك جۆر پێكهاتە كە لە گوێز هەیە ئەم كاریگەریەیان هەیە كە پێیان دەوترێت ترشە چەوری ئۆمێگا سێ‌ و هەندێك لە دژە ئۆكسێنەكان.
لێكۆڵینەوەكە پێشكەشكرا لە (100) ەمین كۆبوونەوەی ساڵانەی ئەنجوومەنی ئەمریكی بۆ لێكۆڵینەوە لە شێرپەنجە.

Back to top button