پرسی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان
هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان گه‌رمترین باس و خواسی نێو لایه‌نه سیاسییه‌كان و هاوڵاتیانی كوردستانه ،به‌شێك ده‌لێن هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت و به‌شه‌كه‌ی تر ده‌ڵێن ناكرێت له‌نیوان ئه‌كرێت و ناكرێت خه‌ڵك له چاوه‌ڕوانیدا ماوه‌ته‌وه .
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌پاساوی پاكنه‌كردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران وساخته‌كاری و كێشه‌ی ناوخۆییه‌وه كه‌ش و هه‌وای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به گونجاو نازانێت ،له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، بزووتنەوەی گۆڕان، بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەم کات و ساتە بەگونجاو نازانێت و ھەفتەی داھاتوو جڤاتی نیشتمانی کۆدەبێتەوە و دوا بڕیار لەبارەی بایکۆت یان بەشداری لە ھەڵبژاردنەکە دەدات.
به‌ڵام پارتى ديموكراتى كوردستان به ئاشكرا ده‌ڵێت كه‌ش و هه‌واكه گونجاوه و هه‌ڵبژاردن له‌كاتى خۆي‌دا بكرێت باشه.
هاوكات يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان له به‌ياننامه‌يه‌كدا، كه دوێنێ سه‌ركردايه‌تى ئه‌و حزبه ده‌ريكردبوو، رايگه‌ياند، ئه‌وان بڕيارى دواخستنى هه‌ڵبژاردن په‌سند ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان و حكومه‌ت و كۆميسيۆن بڕياره‌كه ده‌ربكه‌ن.
قه‌واره‌كه‌ی به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌ره‌ڕاى تۆماركردنى ناوى قه‌واره‌كه‌ى، رايگه‌ياندووه، بايكۆتى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن ،كۆمه‌ڵى ئيسلاميش به راشكاوى رايگه‌ياندووه، پێويسته هه‌ڵبژاردن له واده‌ى خۆي‌دا ئه‌نجامبدرێت.
يه‌كگرتووى ئيسلامى كوردستانيش تا ئێستا به روونى پشتيوانى خۆى بۆ به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن له واده‌ى خۆي‌دا ده‌ربڕيوه و راشيگه‌ياندووه، ئه‌گه‌ر زۆرينه داواى دواخستنى بكه‌ن، ئه‌وانيش پێوه‌ى پابه‌ند ده‌بن.
بڕياره رۆژى ۳۰ى ئه‌يلوول، پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى گشتيى له هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجامبدرێت.