ئاسایشی یه‌كێتی له بازگه‌ی تاسلوجه -سلێمانی سوكایه‌تی و بێڕێزی به چالاكوانانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی ده‌كات
ژماره‌یه‌ك چالاكوانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و كوردانی ڕۆژهه‌ڵات له‌به‌رده‌م باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له هه‌ولێر گردبونه‌وه‌و داواده‌كه‌ن (ڕامین حوسێن په‌ناهی ) له‌زیندان ئازاد بكرێت .
ئەمڕۆ لەكاتی ھاتنی ئه‌و ژماره چالاكوانه‌ی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و كوردانی ڕۆژهه‌ڵات بۆ ھەولێر بە مەبەستی بەشداریكردن لە گردبوونەوەیەك بۆ ئازادی رامین حوسێن په‌ناهی لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەكگرتووەكان، لە بازگەی ئاسایشی یه‌كێتی له تاسلوجە- سلێمانی رێگری و بێ‌ڕێزیان به‌رامبه‌ركراوه ، تەنانەت بەرپرسی بازگه‌ی ئاسایشی یه‌كێتی له تاسڵوجه- سلێمانی بێڕێزی پێكردوون”.
له‌و باره‌وه ئه‌مجه‌د حوسێن په‌ناهی برای ڕامین حوسێن په‌ناهی گوتی: “چەندین پاس كە پڕبوون لە خەڵكی رۆژھەڵاتی كوردستان و چالاكوانانی مەدەنی لە سلێمانییەوە دەیانویست بۆ بەشداریكردن لە گردبوونەوەكە بێنە ھەولێر، بەڵام لە بازگەی تاسلوجە رێگە نەدرا دەربازبن، لەكاتێكدا كە ھەموو رێكارە یاساییەكانمان گرتبووەبەر”.
ئه‌مجه‌د حوسێن په‌ناهی ده‌ڵێت :”ماوەیەكە كۆماری ئیسلامی ئێران رامینی گواستووەتەوە زیندانی رەجایی شەھر لە شاری گەرەج، زیاتر لە ۱۲ رۆژە رامین مانی لە خواردن گرتووە و دەیانەوێت لەوێ لە سێدارەی بدەن، بە گوێرە زانێاری چاكوانانی رۆژھەڵاتی كوردستان و ئێران كە چاودێری كەیسی رامین دەكەن دەسەڵاتی ئێران دەیەوێت لە كات و ساتی نادیار لە سێدارەی بدەن”.
ئەوەشی خستەڕوو: “دوێنێ جارێكی دیكە رامین لە زیندان ئەشكەنجەدراوە و باری جەستەی ئەو زۆر خراپە و زۆربەی ئەندامانی جەستەی زامداربوونە”.
لای خۆشیه‌وه عه‌لی سیاسی سه‌رپه‌رشتیاری گردبونه‌وه‌كه گوتی :” رامین حوسێن په‌ناهی ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه مانی له خواردن و ئاو گرتووه‌و فشارێكی توندی له‌سه‌ره و هاتوینه‌ته به‌رده‌م باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوای ئازادكردنی رامین ده‌كه‌ین “.