سوپای عێراق له سنوری كه‌ركووك ده‌كشێته‌وه.. چه‌كه قورسه‌كان ده‌گوازێته‌وه
به‌هۆی تووند بوونی گرژیه‌كانی ناو ماڵی شیعه و ئه‌گه‌ری به‌یه‌كدادانی هێزه سیاسیه‌كانی ناو ماڵی شیعه، سوپای عێراقی چه‌كه قورسه‌كانی له شاری كه‌ركووك ده‌گوازێته‌وه، بۆ ناوه‌راستی عێراق و هەندێک زانیاری باس لەوە دەکەن حکوومەتی عێراق بەشێک لە چەکە قورسەکانی بۆ ناوەڕاست و خوارووی عێراق گواستووەتەوە”.
له‌و باره‌یه‌وه شاخه‌وان عه‌بدولڵا ئه‌ندام په‌رله‌مانی پێشووی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر كه‌ركووك ده‌لێـ”بەڵێ ڕاستە و بە وێنە لەلامە، کە بەشێک لە چەک و تەقەمەنییەکانیان کەم کردووەتەوە، بەڵام ئەوەش لە ئەنجامی ڕێککەوتنەکەی ئێمە نییە، بەڵکوو ئەوان پێویستیان بە هێز هەیە گوتیشی”ئومێد دەکەین ئەو هێزە نەگەڕێتەوە و لەوە تێبگەن، کە ئەو هێزە بۆ خۆیان پێویستە و پێشمەرگەش شوێنەکانی ئەوان پڕ بکاتەوە و گوتیشی: “باشترین بیانوو بۆ حکوومەتی عێراق ئەوەیە بڵێت کەرکووکم پێ ناپارێزرێت، ناوچە کوردستانییەکان ڕادەستی هێزە کوردییەکان دەکەم و ناوچەکانی دیکە خۆیان بەڕێوەی ببەن”.
هه‌ر له‌باره‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی كه هێزه‌كانی عێراق و چه‌كه قورسه‌كانی عێراق پاشه‌كشه‌یان پێده‌كرێت له كه‌ركووك بۆ ناوه‌راستی و خوارووی عێراق سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئه‌منی پارێزگاری كه‌ركووك ئازاد جه‌باری ده‌لێت” خۆم ئەم شتەم نەبیستووە و بڕواش ناکەم، چونکە ھەموو شتێک لە بەغدا ھەیە، لە کەرکووکیشدا چەکی قورسی ئەوتۆ نەبووە جگە لە تۆپهاێژ و دۆشکە، بۆیە ئەو زانیارییانە ڕاست نین، هه‌روه‌ها نەیشاردەوە کە لە خۆپیشاندانەکانی پێشوودا حکوومەتی عێراق ژمارەیەک لەو ھێزانەی لەوێن، بۆ پاراستنی ئاسایشی بەغدا و بۆ پاسەوانیکردن لە خەڵکەکەی خۆی لە ناوچەی سەوز لە بەغدا، گواستوویەتەوە.