ماكگۆڕك هه‌ره‌شه‌ی كردووه بزانه هه‌ره‌شه‌كه چیه له‌به‌رامبه‌ر دا قاسم سولێمانیش هه‌ره‌شه ده‌كات
گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی بنیات ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی ئاشكرا كردووه كه نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش (برێت ماكگۆڕك) هه‌ره‌شه‌ی له چه‌ند هێزێكی سوونه مه‌زهه‌ب كرووه و بۆ ئه‌وه‌ی رێگه‌یان لێبگرێت نه‌یه‌نه پاڵ هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا و فه‌تح و هاوپهیمانیهتهكانی تر”.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه، گوته‌بێژی بنیات له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی دا رایگه‌یاندووه”مه‌كگۆرك هه‌ڕه‌شه‌ی كردووه‌و فشاری خستووه‌ته سه‌ر ئه‌و لایه‌نانه تا پاڵپشتی له‌و هێزانه بكه‌ن كه ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت، ده‌شلێـ”مه‌كگۆرك به‌و هێزانه‌ی گوتووه، ئه‌گه‌ر ببنه هاوپه‌یمانی بنیات، هاوكارییه ئابوورییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌بڕین و پارێزبه‌ندی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر ناوچه سوننه‌نشینه‌كان هه‌ڵده‌گرین، جگه له‌وه‌ش مافی نیشته‌جێبوونی هه‌ندێك له كه‌سایه‌تییه سوننه‌كان له وڵاتانی عه‌ره‌بی هه‌ڵده‌وه‌شێنینه‌وه، ته‌ئكیدیكردووه‌ته‌وه، سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه‌كان، هیچ یه‌كێك له هاوپه‌یمانێتی بنیات نه‌كشاوه‌ته‌وه‌و نه‌چوونه‌ته ژێر باری داواكارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ل و نیشتمان بپارێزن”.
لهلایایهكهی تر حه‌یده‌ر مه‌لا سه‌ركرده‌ی هاوپه‌یمانێتی چاكسازی و بونیادنان له‌باره‌ی هه‌ره‌شه‌كانی ئێران رایگه‌یاندوو”ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی له په‌رله‌مانتارانی سوننه كردووه بۆ ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ نووری مالیكی و هادی عامری بكه‌ن، هه‌روه‌ها ره‌تیكرده‌وه له به‌رامبه‌ردا ئه‌مه‌ریكییه‌كان هه‌ڕه‌شه‌یان له هێزه سوننییه‌كان كردبێت تا نه‌چنه به‌ره‌ی هاوپه‌یمانێتی بنیات و له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانێتی چاكسازی و بونیادنان هاوپه‌یمانێتی بكه‌ن، هه‌روه‌ها گوتی” ئه‌و هه‌واڵانه دوورن له راستییه‌وه كه باسی هه‌ڕه‌شه‌كردن له هێزه سوننییه‌كان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بچنه به‌ره‌ی سائیروون و نه‌سر”.
هه‌روه‌ها حه‌یده‌ر مه‌لا باس له‌وه‌ش ده‌كات كه شاره تازه رزگاركراوه‌كان به‌ده‌ست دیارده‌ی چه‌كدارییه‌وه ده‌ناڵێنێ، به‌ره‌ی چاكساز و بونیادنانه‌وه ده‌یه‌وێت چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌و دیارده‌یه بدۆزێته‌وه، بۆیه ئێمه‌ش بریارمانداوه بچینه ئه‌و به‌ره‌یه‌وه، ده‌شلێـ”كارێكی سرووشتییه هێزه سوننه مه‌زهه‌به‌كان له هاوپه‌یمانێتی گرووپه چه‌كداره‌كان دووركه‌ونه‌وه كه ئێران پاڵپشتیان ده‌كات، چونكه تاران هه‌ڕه‌شه‌ی له كه‌سایه‌تییه سوننه مه‌زهه‌به‌كان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی بچنه پاڵ هاوپه‌یمانێتی بنیاته‌وه، هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه مه‌حموود مهشعهدانی ده‌لێـ” بۆ ئه‌وه‌ی هێزه سوننییه‌كان بچنه به‌ره‌ی مالیكی و عامری، تاران به‌رتیلی گه‌وره‌ی پێشنیاز كردووه”.
هادی عامری له‌باره‌ی ئه‌مریكا و هه‌وڵه‌كانی بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت و سنور دار كردنی ئێران له عێراق ده‌لێـ”واشنتن كار بۆ ئه‌وه ده‌كات رێگه له ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵات به‌شێوه‌ی ئاشتیانه بگرێت له عێراق، له رێگه‌ی فشار خستنه سه‌ر ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی بچنه ریزی ئه‌و كوتلانه‌ی دیكه‌وه كه ئه‌وان پاڵپشتیان ده‌كه‌ن. بۆیه پێویسته سه‌رۆك وه‌زیران به بڕیاری عێراقییه‌كان دیاری بكرێت، گوتوویه‌تی”ده‌ستوه‌ردانه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له كاروباری ناوخۆیی عێراق و پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ‌دا، پێچه‌وانه‌ی ئه‌و دیموكراسییهتهیه كه واشنتن بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا به‌و شێوه‌یه ده‌ستوه‌ردان بكات رێگه له ده‌ستاوده‌ستكردنی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات له عێراق ده‌گرێت”.
هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”ئه‌مه‌ریكا فشاری خستووه‌ته سه‌ر چه‌ند ئه‌ندام په‌رله‌مانێك بۆ ئه‌وه‌ی بچنه ریزی كوتله‌یه‌كی دیاركراو و ئیراده‌ی گه‌ل و سندووقه‌كانی هه‌ڵبژاردن له بیربكه‌ن. به‌ڵام دیاریكردنی سه‌رۆكوه‌زیرانی داهاتوو ده‌بێت عێراقییه‌كان بڕیاری له‌باره‌وه بده‌ن نه‌ك ئه‌وه‌ی به خواستی ئه‌مه‌ریكییه‌كان دیاری بكرێت”.