بازرگانه‌كانی گۆڕان و یه‌كێتی ئیدانه‌ی گه‌مارۆی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران ده‌كه‌ن

به‌ناوی ژووری بازرگانییه‌كانی سلێمانی كه‌ پێكهاتوون له‌ بازرگانه‌كانی ” یه‌كێتی و گۆڕان” نیگه‌رانن له‌ گه‌مارۆكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران و ئیدانه‌ی ئه‌م گه‌مارۆیانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌مریكا خستویته‌ سه‌ر ئێران”.

له‌و باره‌یه‌وه‌ سیروان محه‌مه‌د سه‌رۆكی ژووری بازرگانی سلێمانی ده‌لێـ” ئه‌گه‌ر گه‌مارۆكانی سه‌ر ئێران جێبه‌جێ بكرێت و ده‌روازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ئێران دابخرێت، ئه‌وه‌ دۆخی بازرگانی نێوان ئێمه‌ و ئێران به‌ره‌و خراپی ده‌روات، بۆیه‌ نیگه‌رانین له‌و گه‌مارۆیانه‌ی كه‌ ده‌خرێته‌ سه‌ر ئێران”.

هه‌روه‌ها ده‌شلێـ” ئه‌گه‌ر كوردستان ده‌روازه‌كانی له‌سه‌ر ئێران دابخات، ئه‌وه‌ له‌رووی بازرگانیه‌وه‌ زیانی زۆر به‌ر ئێمه‌ ده‌كه‌وێت، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ” ئەوە بەدڵنیایی زیانێكی زۆر لەبازرگانی سلێمانی دەدات، ده‌شلێـ” سەرەڕای گەمارۆكانی ئەمریكا، پێویستە بازرگانی نێوان سلێمانی‌و ئێران بەردەوامبێت‌و ئەو گەمارۆیانە كاریگەری نەبێت.

Back to top button