هندستان په‌رده‌ له‌سه‌ر به‌رزترین په‌یكه‌ر له‌ جیهاندا لاده‌درێت

لە هیندستان بەرزترین پەیکەر دروستدەکرێت كه‌ بەرزیەکەی ١٨٢ مەترە و به‌مه‌ش بەرزییەکەی دەگاتە نزیکەی دوو هێندەی پەیکەری ئازادی لە ئەمریکایه‌.

به‌پێى هه‌واڵێكى ماڵپه‌رى “بى بى سى”به‌ریتانى، له‌ هیندستان به‌رزترین په‌یكه‌ر به‌ناوى پەیکەری (یەکگرتن) دروستده‌كرێت ،كه‌ له‌سه‌ر شێوه‌ى (ساردار ڤالابای پاتێل) دروستکراوە کە یەکێکە لە بنیادنەرانی وڵاتی هیندستان کە هەوڵەکانی بۆ بەدەستهێنانی سەربەخۆیی هیندستان لە سەرەتاکانی سەدەی بیستەمدا ولەناو هیندییەکانیش بەرزڕادەگیرێت.

ماڵپه‌رى “بى بى سى”به‌ریتانى ئه‌وه‌شی خستوه‌َته‌ڕوو:لە ساڵی ٢٠١٣ەوە دەست بە بنیادنانی ئەم پەیکەرە کراوە و لە ئێستادا لە کۆتا قۆناغی بنیادناندایە و لەدوای تەواوبوونیشی بەرزی پەیکەری بوزا لە پەرستگای بەهاری لە چین کە بەرزیەکەی ١٢٨ مەترە، تێدەپەڕێنێت، كه‌ به‌مه‌ش بەرزییەکەی دەگاتە نزیکەی دوو هێندەی پەیکەری ئازادی لە ئەمریکا کە بەرزییەکەی ٤٦ مەترە.

ماڵپه‌رى “بى بى سى”به‌ریتانى ئاماژه‌به‌وه‌شكراوه‌: كه‌ پەیکەرەکە بڕی٤٣٠ ملیۆن دۆلاری تێدەچێت و یەکێکە لە پڕۆژەکانی نارێندرا مۆدی سەرۆک وەزیرانی هیندستان کە هەولێکی زۆریداوە بۆ جێبەجێکردنی،هاوكات حکومەتی وڵاتەکەش هیواخوازە بەهۆی پەیکەرەکەوە ژمارەیەکی زۆری گەشتیار ڕوو لە ویلایەتی (گوجارات)ی ڕۆژئاوای وڵاتەکە بکەن کە ٢٠٠ کیلۆمەتر لە شاری ئەحمەد ئابادی پایتەختی ئەو ویلایەتەوە دوورە.

بڕیاریشه‌، ڕۆژی ٣١ی مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ لەلایەن مۆدی خۆیەوە پەردە لەسەر پەیکەرەکە لاببرێت.

 

Back to top button