وێنه‌ی فۆرمی ده‌نگدانی په‌رله‌مانی كوردستانی بڵاوكرایه‌وه
دوای ئه‌وه‌ی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و راپرسی له هه‌رێمی كوردستان, رایگه‌یاند ته‌واوی ئاماده‌كاریه‌كانی به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی كوردستانكردووه, ئه‌مڕۆ وێنه‌یه‌ك له فۆرمی ده‌نگدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاو كرده‌وه.
ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 6/9/2018، كۆمسیۆن وێنه‌یه‌ك له فۆرمی ده‌نگدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاو كرده‌وه، تێیدا له‌سه‌ر فۆرمی ده‌نگدانه‌كه ئه‌وه خراوه‌ته روو كه ده‌نگده‌ر به‌پێنووسی مۆركردن له‌و چوارگۆشه به‌تاڵه‌ی به‌رده‌م ئه‌و قه‌واره مۆربكات كه ده‌یه‌وێت ده‌نگی بۆ بدات.
كۆمسیۆن له‌سه‌ر فۆرمی ده‌نگدانه‌كه بۆ ده‌نگده‌ر ئه‌وه‌شی نووسیووه: “له‌كاتێكدا ده‌ته‌وێت یه‌كێك له پاڵێواراوانی قه‌واره‌كان هه‌ڵبژێریت، ئه‌وا نیشانه له‌سه‌ر ژماره‌ی پاڵێوراوه‌كه بكه به پێنووسی مۆری نیشانه دانان له چوار گۆشه‌كه‌دا”.
وابڕیاره له رۆژی 30ی ئه‌م مانگه‌دا، ھەڵبژاردنی گشتی بۆ خولی پێنجەمی پەرلەمانی هه‌رێمی کوردستان ئه‌نجام بدرێت.