له‌ به‌سراِ ئاگر له‌ باره‌گای رێكخراوی به‌در و حزبی ده‌عوه‌ به‌ردرا

 

له‌ رێژه‌ی ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی شاری به‌سڕای گرتۆته‌وه‌ كه‌ له‌ خۆپیشاندانه‌كان گرژی و ئالۆزی لێكه‌وته‌وه‌ به‌ سه‌دان خۆپیشانده‌رو پلیس كوژران و بریندار بوون, ئێستاش له‌ ده‌ست پێكی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كان, ئاگر له‌ دوو باره‌گای حزبی له‌ ناوچه‌كه‌ به‌ردرا.
به‌ پێی زانیاریه‌كانی (خواكوڕك) كه‌مێك به‌ر له‌ ئێستا خۆپیشانده‌ران ئاگریان له‌ باره‌گای حزبی ده‌عوه‌و رێكخراوی به‌دری سه‌ر به‌ حه‌شدی شه‌عبیه‌وه‌ به‌ردا, ئێستا ئاراسته‌ی خۆپیشانده‌ران به‌ رووی باره‌گای عزبه‌كانی دیكه‌یه‌.
هه‌ر به‌ پێی زانیاریه‌كان پێشبینی ده‌كرێت له‌ خۆپیشاندانی ئه‌مشه‌و به‌ هه‌مان شێوه‌ی رابردوو, گرژی بكه‌وێته‌وه‌ نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه‌ ئه‌منیه‌كان.

Back to top button