سوریا كه‌وتۆته‌ نێو سێره‌ی فه‌ره‌نسا ده‌لێت ئاماده‌ین سوپای سوریا بۆردومان بكه‌ین

 

دوای ئه‌وه‌ی رژێمی سوریا رایگه‌یاد كه‌ له‌ داهاتوویه‌كی نزیك هێڕش ده‌كه‌ینه‌ سه‌ر ئیدلیب, فه‌ڕه‌نسا هۆشداری پێشوه‌خته‌ی داوه‌ته‌ سوریا, سه‌رۆك ئه‌ركانی گشتی سوپای فه‌ره‌نسا ده‌لێت ئاماده‌ین گورزی سه‌ربازی له‌ رژێمی سوریا بوه‌شێنین”.

فرانسوا لیكۆنتر، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی گشتیی سوپای فه‌ره‌نسا، له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، ئه‌مڕۆ ئاشكرایكرد، وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌كاری كردووه‌ بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر سوپای سووریا.

سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای فه‌ره‌نسا روونیشیكرده‌وه‌، ئه‌گه‌ر سوپای سووریا چه‌كی كیمیایی به‌كاربهێنێت، ئه‌وا بێ دوو دڵی فه‌ره‌نسا ده‌سته‌وه‌ستان نابێت و گورزی سه‌ربازی لێ ده‌سره‌وێنێت.

ناوبراو پێشبینیشی كرد، تا نۆڤێمبه‌ری داهاتوو، به‌ ته‌واوی خاكی سووریا له‌ داعش داماڵرێت.

به‌ گوێره‌ی زانیاری سه‌رچاوه‌ هه‌واڵییه‌ فه‌ره‌نسییه‌كان، رووسه‌كان ده‌خوازن تا كۆتایی ئه‌مساڵ شه‌ڕی ئیدلب و چاره‌نووسی ئه‌و پارێزگایه‌ یه‌كلا ببێته‌وه‌.

ئاژانسی هه‌واڵده‌ری رۆیته‌رز له‌ زاری به‌رپرسانی سوپای فه‌ره‌نساوه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، پاریس لایه‌نگری له‌ مانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا له‌ ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌سه‌ده‌ له‌ سووریا ده‌كات.

له‌ به‌رامبه‌ردا وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا هۆشداری دایه‌ وڵاتانی خۆرئاوا و رایگه‌یاند، ناكرێت به‌ بیانووی هێرشی كیمیایی و درووستكردنی سیناریۆی له‌و جۆره‌ هێرش بكرێته‌ سه‌ر خاكی سووریا.

Back to top button