خۆپیشانده‌ران, باره‌گای ژماره‌یه‌ك ده‌زگای راگه‌یاندنیان سوتاند و كونسوڵخانه‌ی ئێرانیان گه‌ماڕۆ داوه‌

 

دوای ئه‌وه‌ی بینای پارێزگا و شاره‌وای و باره‌گا حزبیه‌كانی شاره‌كه‌یان سوتاند, كه‌مێك به‌ر له‌ ئێستا خۆپیشانده‌ران له‌ به‌سڕا ژماره‌یه‌ك باره‌گای ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌كانیان سوتاند, ئێستا خۆپیشاندانه‌كان به‌رده‌وامن و ئه‌گه‌ری په‌لاماردانی ژماره‌یه‌ك شوێنی دیكه‌ بدرێت.

به‌ پێی زانیاریه‌كان خۆپیشانده‌ران له‌ به‌سڕا, نوسینگەی کەناڵی عێراقیە و غەدیر و ڕادیۆی نەخیل سوتێنرا ، بارەگای ڕێکخراوی بەدر و ڕەوتی حیکمە و عەسائبی ئەهلی هەق و شوێنی حەوانەوەی سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگا و نوسینگەی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری و بارەگای حزبی فەزیلە و حزبی دەعوە و دەوڵەتی یاسا سوتێنرا.
به‌ پێی زانیاریه‌كانی خواكوڕك له‌ ئێستادا خۆپیشانده‌ران, ماڵی سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگا و قونسوڵیەی ئێرانیان گەمارۆ دراوە و ڕێگای نێودەوڵەتی بەغدا بەسڕا داخرا .

Back to top button