میدیاكانی ئه‌مریكا: ئێران دووچاری كارەساتی ئابوری ده‌بێته‌وه‌

 

دوای ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌مریكا له‌ رێككه‌وتننامه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران كشایه‌وه‌, بڕیاری گه‌ڕاندنه‌وه‌ی فشاره‌ ئابووریه‌كانی بۆ سه‌ر ئێران ده‌ست پێكرد, گۆڤاری فۆربس ئەمریكیش بڵاویكردوەتەوە قەیرانە ئابوریە مەترسیدارەكانی ڤەنزەویلاوئێران لە زۆر روەوە لەیەك دەچن وپێش بینی ئەوەشی كردوە تاران دووچاری كارەسات بێت.

لەو رووشەوە بڵاویكردوەتەوە لەم خاڵانەدا قەیرانەكانی ڤەنزەویلا و ئێران لەیەك دەچن وەك دابەزینی نرخی دراوی ناوخۆ لە بازاری ڕەشدا ، بڵاوبونەوەی گەندەڵی لە جومگەكانی دەوڵەت و دەستە جیاوازەكانی حكومەت ، دادگا سەربەخۆیی لەدەستداوە ولەژێر فەرمانی رژێمدا كاردەكەن
بەرزبونەوەی رێژەی بێكاری لەنێوان گەنجان دا، زیادبوونی رێژەی هەڵئاوسان وخێرا لەدەستدانی یەدەگی دراوی بیانی لەو دوو وڵاتە دانیشتوانی ئەو دوو وڵاتە دووچاری نەهامەتی هاتوون بۆ دابینكردنی پێداویستیە سەرەكییەكانیان. .

ئێران هاوشێوەی ڤەنزەویلا داتای ئابوری روون و باوەرپێكراوی نیە لەبەر ئەوە سەختە بتوانرێت زانیاری ووردت دەستكەوێت سەبارەت بە رۆڵی ئابوری ،راستیەكی دیكەش ئەوەیە دراوی ناوخۆ بەرێژەی 150% زیاتر لە نرخی رەسمی خۆی مامەڵەی پێوەدەكرێت ئەوەش نیشانەی شكستهێنانی سیاسەتی دراوی ئەو وڵاتەیە.

دابەزینی ئاستی هەناردەكردنی نەوت لە دوو هەفتەی رابردووی مانگی ئابی رابردوودا نیشانەی دابەزینی جموجۆڵی بازرگانی ئەو وڵاتەیە سەرباری بەرزبونەوەی رێژەی هەڵئاوسان بە رێژەی 18% هەرچەندە پسپۆران پێیان وایە رێژەكە زۆر لەوە بەرزترە.

قەیرانی ئێران بەتەنها بە دابەزینی نرخی دراوی ناوخۆی ئەو وڵاتە و بەرزبونەوەی هەڵئاوسان كۆتایی نایەت چونكە ئیران لەماوەی 40 ساڵی رابردوودا بەو جۆرە قەیرانانە تێپەربوە بەڵام جیاوازیەكەی ئەمرۆ لەوەدایە هاوڵاتیان بە ئاشكرا رژێمی ئێران تۆمەتبار دەكەن هەرچەندە حكومەتی ئێران هەوڵ دەدات تۆپەكە بخاتە گۆرەپانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكاوە كە سزای ئابوری خستوەتە سەر ئێران .

بەگۆێرەی گۆڤارەكە راستە سزاكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران كاریگەری نەرێنی بۆ سەر ئابوری ئەو وڵاتە دروستكردوە ،بەڵام گەندەڵی درووستكراو فاكتەری سەرەكی ئەو نارەزایەتی وخۆپیشاندانانە بوو كە لەماوەی چەند مانگی رابردوودا ئێران بەخوەو بینی.

حكومەتی ئێران رێگە بەهاوڵاتیانی خۆی دەدات تەنها بری 10هەزار ئیرۆ لە دەرەوەی بانكەكان هەڵبگرن ،بەڵام بەرپرسانی ئێران مافی ئەوەیان پێدراوە دراوی بیانی بە تۆمەنی ئێران بگۆرنەوە و زۆر بەكەمترو هەرزانتریش لە نرخی بازاڕ

دیاردەیەكی دیكەی درووستكردنی قەیران لە ئێران بریتی بوو لەدوورخستنەوەی وەزیری بانكی ناوەندی و وەزیری كارو و وەزیری دارایی و ئابوری لە هەفتەی رابردوودا هەروەك لەپەرلەمان لێپێچینەوە لەگەڵ حەسەن رۆحانی سەرۆكی ئێران كرد كە هەوڵی مانەوەدا دەدات لە دەسەڵاتدا ئەوەش وایكردوە متمانە لە نێوان حكومەت و سەرۆكەكەیدا لەق بێیت و ئەجیندای چاكسازیی خوازەكان كە هەوڵی درووستكردنی پەیوەندی باش دەدەن لەگەڵ وڵاتانی رۆژئاوا رووبەروووی مەترسی ببێتەوە لەبەرامبەردا رەوتی توندرەوی ئێران بەهێزتردەبێت كە ئەوەش خزمەت بە بەرژەوەندیەكانی زۆربەی هاوڵاتیانی ئێران ناكات كە بێزاربوونە لەدابڕان لە زۆربەی وڵاتانی جیهان.
سەرچاوە سكای نیوز

Back to top button