سەدر ئارامگرتنم کۆتاییهات, لەبارەی دۆخی بەسرە سێ رۆژ مۆڵەت دەداين

 

دوای به‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندان له‌ ماوه‌ی دوومانگی رابردوو له‌ به‌سڕا, له‌ چه‌ند رۆژی رابردوو خۆپیشاندانه‌كان نائارامی زۆری به‌ خۆیه‌وه‌ بینی كه‌ به‌هۆی به‌ریه‌ك كه‌وتنی پۆلیس و خۆپیشانده‌ران به‌ سه‌دان كه‌س كوژران و بریندار بوون, له‌و چوار چێوه‌یه‌, رێبەری رەوتی سەدر و سەرۆکی هاوپەیمانی سائیروون لەبارەی دۆخی بەسرە سێ رۆژ مۆڵەت دەدات و دەڵێت “ئارامگرتنم کۆتاییهات”.
موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر و سەرۆکی هاوپەیمانی سائیروون, لەبارەی دۆخی بەسرە و خۆپیشاندانەکانی ئەو پارێزگایە گوتارێکی پێشکەشکرد و گوتی “ناتوانم وەک تەماشاکارێک بوەستم، ئارامگرتنم کۆتاییهات لەبارەی ئەو رووداوانەی لە بەسرە روودەدەن؛ لە زوڵم و پەلاماردانی خۆپیشاندەران؛ بە ناحەق کوشتنیان، خراپی خزمەتگوزارییەکان، نەبوونی ئاو و کارەبا و نەبوونی شکۆمەندی بە درێژایی حکومەتەکان، جا لە سەردەمی ستەمکاری وێرانکەر بێت یاخود لەدوای رووخانییەوە”.

موقتەدا سەدر چەند خاڵێکی لەبارەی خۆپیشاندانەکانی بەسرە خستەڕوو، کە لە یەکەمیاندا داوایکرد لەماوەی سێ رۆژدا پەرلەمان کۆببێتەوە و دانیشتنەکەش راستەوخۆ بۆ خەڵک پەخشبکرێت.

سەدر داوای لە پارێزگاکانی دیکە دەکات هاوکاری بەسرە بکەن و فریاگوزاری بگەیێننە پارێزگاکە. هەروەها داوای خۆپیشاندانی ناڕەزاییش دەکات وەک هەڵوێستەیەک لەگەڵ خۆپیشاندەرانی بەسرە و و داوادەکات خۆپیشاندانی “یەکگرتوویی تووڕە” ئەنجامبدرێت، کە دواتر رەوتی سەدر وادەکەی رادەگەیێنێت.

دەقی خاڵەکانی موقتەدا سەدر:

یەکەم: داوا لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی نوێ دەکەین دەستبەجێ دانیشتنێکی نائاسایی ئەنجامدا بدات، کە راستەوخۆ لە کەناڵەکانی راگەیاندن پەخشبکرێت، بۆ ئاگاداربوونی گەل لەوەی چ لە بەسرە دەگوزەرێت، نابێت لە رۆژی یەکشەممەوە تێپەڕبکات، بەئامادەبوونی هەریەک لە سەرۆکوەزیران، وەزیرانی تەندروستی، سامانە ئاوییەکان، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، و شارەوانییەکان و کارەبا، هەروەها پارێزگاری بەسرە و جێگرانی و سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای بەسرە بۆ ئەوەی چارەسەرێکی ریشەیی و هەنووکەیی بۆ داهاتووی پارێزگاکە بکرێت، ئەگەرنا دەستبەجێ پۆستەکانیان جێبهێڵێنن.

دووەم: هاوکاریکردن لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ لەڕێگەی شاندی فەرمی لەپێناو لێکتێگەیشتن لەبارەی هەندێک دۆسیەی گرنگی وەک دۆسیەی ئاو و ئەوانی دیکە.

سێیەم: پاراستنی دامودەزگا و دامەزراوەکان بەتایبەتی دەروازە و بەندەر و فڕۆکەخانەکانی بەسرە لە دەستوەردانی حیزبی و سیاسی.

چوارەم: کارکردن بۆ کۆتاییهاتنی دەستبەجێی دەستوەردانی نافەرمی، حزبی و میلشیاکان و حەشدی شەعبی موجاهید، ئەوەش بۆ پاراستنی ئابڕووی.

بەهۆی خۆپیشاندانەکانی بەسرە و ئاڵۆزییەکانی پارێزگاکە، تاوەکو ئێستا نۆ خۆپیشاندەر کوژراون و دەیانی دیکەش برینداربوون. هەروەها چەندین دامودەزگای حکومەت سووتێندراون

Back to top button