كات و ساتی یه‌كه‌مین كلاسیكۆی ئه‌م وه‌رزه‌ی ئیسپانیا ئاشكرا كرا.

یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانی کاتی یاری کلاسیکۆی ئەم وەرزەی (2018- 2019)ی نێوانی  بەرشەلۆنەو ریاڵ مەرید ئاشکرا دەکات کە وا بڕیارە لە یاریگای کامپ نو کلاسیکۆی چون ئەنجام بدرێت.”

سەرۆکی رابیتەی لالیگا خافێر تیباس لەگەڵ رادیۆی ئۆندا سیرۆ ئاشکرای کردوه‌.” كه‌ یەکەم یاری کلاسیکۆی لالیگا لە نێوانی بەرشەلۆنەو ریاڵ مەدرید لە رۆژی یەکشەممە 28ی10ی2018  لە کاتژمێر 4:15 خولەک بە کاتی ئیسپانیا کە دەکاتە کاتژمێر 6:15خولەک بە کاتی هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێت و  یاریەکەش لە یاریگای کامپ نۆ دەبێت.

ئه‌وه‌ی شیاوی باسه‌.” وەرزی رابردوو لە کلاسیکۆی کامپ نۆ یاریەکە (1-1) کۆتایی هات و گۆڵی بەرشەلۆنە سوارێز تۆماری کردو گۆڵی ریاڵ مەدریدیش سیرجیۆ رامۆس تۆماری کردەوە.

Back to top button