گه‌ر ده‌ته‌وێ چه‌وری له‌شت نه‌مێنێ و زیاد نه‌كات ئه‌م رێگایانه‌ بگره‌ به‌ر.

خۆپاراستن مەرج نییە بریتی‌ بێت لە بێ‌ بەش بوون لەهەموو جۆرە خواردنێك كە پێت خۆشە بیخۆیت بەپێچەوانەوە دەكرێت ئەوەی‌ كە حەزت لێیە بیخۆیت، بەڵام بەشێوەیەكی‌ جیاواز ئەم ئامۆژگارییانە یارمەتیت دەدات بۆ پاراستنی‌ تام و چێژی‌ خواردنەكانت و لەهەمان كاتدا ڕزگاربوونت لە چەوری‌ و زیانەكانی‌.”

هـەمیشە كـە داوای‌ پیتزات كرد با ئاوی‌ تەمـــاتەی‌ زیاتری‌ لەگەڵ بێت و پەنیری‌ كەم بێت، چونكە دۆشاوی‌ تەمـاتە سەرچاوەیەكی‌ دەوڵەمەندە بۆ (ئیكۆبین) و سوود بە تەندروستیت دەگەیەنێت، هەروەها كەم كردنەوەی‌ ڕێژەی‌ (مۆزێلا) بۆ سێ‌ بەش ڕزگارت دەكات لە 20 گرام لە چەوری‌ بۆ هەموو پارچە پیتزایەك.

ئەگەر حەزت لە پەتاتەی‌ سورەوە كراو بوو داوای‌ ئەو جۆرەیان بكە كە بە شێوەی‌ پانی‌ قاژ كراوە نەك بە ووردی،‌ چونكە هەمیشە جۆری‌ یەكەم ڕۆنی‌ كەمتر هەڵدەمژێت لە جۆری‌ دووەم.

ئەگەر حەزت لە مریشك یان باڵە مریشكی‌ سورەوە كراو بوو بۆچی‌ كەمێك لە شەربەتی‌ پرتەقاڵ بەكارناهێنێت بۆ ئەوەی‌ تامەكەشی‌ خۆش بكات و كاریگەری‌ چەوریەكەشی‌ كەم بكاتەوە ئەگەر سیریشت بەكارهێنا ئەوا زۆر باشترە.

هەركات شۆربات ئامادەكرد ئەوا لەناو بەفرگردا دایبنێ‌ تاكو چەورییەكەی‌ دەكەوێتە لای‌ سەروی‌ یەوەو دواتر بەكەوچك لێی‌ جیابكەرەوە.
شەربەتی‌ میوە بڕێكی‌ زۆر شەكرەمەنی‌ تێدایە بۆ نمونە تێكەڵەی‌ شەربەتی‌ ترێ‌ و شلیگی‌ كێوی‌ نزیكەی‌ (275) گەرمۆكەی‌ تێدایە بۆیە واباشترە نیوەی‌ ئەو گیراوەیە بەكاریهێنیت و نیوەكەی‌ تری‌ ئاوی‌ تێبكەیت.

بۆ كەمكردنەوەی‌ ڕێژەی‌ چەوری‌ پەتاتەی‌ كوڵاو ئەوا كەمێك ڕۆنی‌ زەیتون بەكاربهێنە لەباتی‌ ڕۆنی‌ بەستووی‌ ئاسایی،‌ یان كەرێی‌ سوێر.

Back to top button