سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی: ئێستا هیچ گروپێكی تیرۆریستی به‌تاقم نه‌ماوه‌

خواكوڕك

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 21\10\2016، ژمارەیەک چەکداری ڕێکخراوی توندڕەوی داعش دزەیان کردە نێو شاری کەرکووک و هەوڵی دەست بەسەردا گرتنی باڵاخانەی پارێزگای کەرکووکیان دا، بەڵام لە لایەن هێزەکانی پێشمەرگەوە هێرشەکەیان تێک شکێندرا.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به‌ خواكوڕكی راگه‌یاند كه‌ تاك تاكه‌ تیرۆریستان له‌ ناو شار ماون و خۆیان حه‌شارداوه‌ و به‌مزووانه هه‌موویان ده‌دۆزینه‌وه‌ و كۆتاییان پێده‌هێنین.

ئه‌و به‌رپرسه‌ ئه‌منی راشیگه‌یاند به‌هۆی هاتنه‌ سه‌رشه‌قامی كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی خۆبه‌خش بۆ دۆزینه‌وه‌ و كوشتنی تیرۆریسته‌كان، كاره‌كانی ئێمه‌ ئاسته‌نگی زیاتری بۆ دروست بووه‌ و داوا له‌خه‌ڵك ده‌كه‌ین له‌ ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه‌ بۆ سه‌لامه‌تی گیانی خۆیان و زووتر به‌ ئامانج گه‌یشتنی پلانی ده‌زگا ئه‌منیه‌كان.

Back to top button